riklam

نرخی نه‌وت بۆ سه‌رو 56 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئابوری 09:30 PM - 2021-01-09
.

.

به‌ به‌راورد به‌ چه‌ند مانگی رابردوو، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیھان له‌سه‌رو ٥٦ دۆلاروه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك ھات، كه‌ تیایدا سعودیه‌ بڕیاریدا بۆ مانگه‌كانی ٢ و ٣ ی ئه‌مساڵ رۆژانه‌  به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی تر كه‌مبكاته‌وه‌.

بڕیاریشه‌  سه‌ره‌تای مانگی ٣ ی ئه‌مساڵ جارێكی تر ئه‌ندامانی ئۆپیك كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و  دووباره‌ چاوپیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ھۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket