riklam

هه‌ولێر.. ئێواره‌یه‌ك بۆ ژیانی كاكه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 07:50 PM - 2021-01-09
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌م، له‌شاری هه‌ولێر ئێواره‌ كۆڕێكی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌رباره‌ی ژیانی كوردانی كاكه‌یی سازكرا.

ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی مۆزه‌خانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه‌ ساز كرابوو كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵێك ئاوازی میوزیك له‌لایه‌ن سه‌متوور ژه‌ن، كامه‌ران حه‌سه‌ن پێشكه‌ش كرا، پاشان ده‌رباره‌ی ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌ قسه‌ی كردوو وتی كه‌ به‌نیازبوون زوو زوو ئه‌م جۆره‌ ئێواره‌ دانیشتنه‌ هونه‌ری و رۆشنبیرییانه‌ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ كه‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌ نه‌توانرا له‌كاتی خۆیدا ئه‌م جۆره‌ دانیشتنانه‌ ساز بكرێت.

هه‌روه‌ها كامه‌ران حه‌سه‌ن وته‌یه‌كی له‌سه‌ر بابه‌تی مێژووی ئامێره‌ میوزیكه‌كان پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئامێره‌ میوزیكه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاو بوون له‌مێژووی كاكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها باسیشی له‌مێژووی دروستكردنی ئه‌و ئامێره‌ میوزیكانه‌ كرد، ئاماژه‌شی به‌و ئه‌لبومه‌ تایبه‌ته‌ كرد كه‌ باس له‌ ژیانی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات، دواتر هه‌ر له‌و ئێواره‌ دانیشتنه‌دا، شاعیر به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داخی كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.

پاشان، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رۆسته‌م ره‌سوڵ وته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ له‌دوای 25 ساڵ له‌غه‌ریبی و دوور له‌كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م ئێواره‌ دانیشتنه‌ كۆیكردوونه‌ته‌وه‌.

 رۆسته‌م ره‌سوڵ له‌باره‌ی ئه‌لبومه‌كانه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 10ساڵ به‌كاری هونه‌ری به‌شداری له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌لبومه‌كاندا كردووه‌ كه‌ بریتین له‌دوو ئه‌لبوم، یه‌كه‌میان گوزارشت له‌چه‌ند تابلۆیه‌ك تایبه‌تی خۆی ده‌كات كه‌ له‌كوردستان به‌رهه‌می هێناون، و ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان باس له‌ژیانی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات.

له‌كۆتایی ئێواره‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ده‌ستكرا به‌فرۆشتنی هه‌ردوو ئه‌لبومه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا.  

PUKmedia  / زه‌ید مه‌حمود.. هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket