riklam

ئارامگه‌ی محه‌مه‌دی ماملێ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 06:46 PM - 2021-01-09
.

.

دوای شێواندنی ئارامگه‌ی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، محه‌ممه‌د ماملێ له‌مهاباد ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ پاككرایه‌وه‌.

رۆژی هه‌ینی 8-1-2021 كه‌سانێكی نه‌ناسراو ئارامگه‌ی محه‌ممه‌د ماملێ-یان له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی گۆڕستانی مهاباد به‌ بۆیه‌ ره‌ش كردبوو و نووسراوه‌كانی سه‌ر ئارامگه‌كه‌یان سڕیبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دووباره‌ پاككرایه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری مهاباد له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی وه‌ك "رووداوێكی ناپه‌سند" له‌ قه‌ڵه‌مداو ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و هه‌مووجۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket