riklam

سلێمانی.. 12 ده‌رهێنه‌ر خه‌ڵات كران

ئەدەب وهونەر 03:57 PM - 2021-01-09
.

.

له‌ سینه‌ما سالم له‌ شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ 38مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا 12 ده‌رهێنه‌ری كورد خه‌ڵات كران كه‌ له‌بواری فیلمسازیدا كاریان كردووه‌.

هه‌ڵگۆرد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فیلمسازی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م ساڵیاده‌دا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین.

وتیشی: پێمان باش بوو له‌م ساڵیاده‌دا خه‌ڵاتی 12 ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كوردستان بكه‌ین كه‌ توانیویانه‌ له‌ڕێگه‌ی فیلمسازییه‌وه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

هه‌ڵگورد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فیلمه‌وه‌ ئازاره‌كانی گه‌لی كورد به‌وڵاتانی تر بناسێنن و هه‌میشه‌ كاریش ده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌وه‌ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

هه‌ڵگورد داواشیكرد، هونه‌رمه‌ندان یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بن تاكو كاری زیاتر بكرێت له‌بواری فیلمسازیدا.

PUKmedia فۆتۆ: جه‌مال سه‌رگه‌تی و جه‌عفه‌ر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket