riklam

چین.. شارێك له‌سه‌هۆڵ دروستده‌كرێت

هەمەرەنگ 02:45 PM - 2021-01-09
.

.

دروستكردنی قه‌ڵای به‌ستوو له‌فێستیڤاڵی سه‌هۆڵی هاربین له‌ چین.                   

37 هه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی په‌یكه‌رسازیی به‌فرو سه‌هۆڵی به‌فرین له‌چین بۆ گه‌شتیاران كرایه‌وه‌، كه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی تاوه‌ری به‌رز و كۆشك و قه‌ڵا به‌ستووه‌كان به‌ ناوبانگه‌.

 فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ (هاربین)ه‌ كه‌ شارێكه‌ له‌پارێزگای جیانگجیانگی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین به‌ڕێوه‌چوو، پێكهاته‌ی تاوه‌ره‌كه‌ له‌به‌فرو سه‌هۆڵه‌و میوانداری چالاكیه‌كانی خلیسكێنه‌، هۆكی سه‌هۆڵ، تۆپی پێی سه‌هۆڵ، خلیسكانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر و پێشبڕكێی خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فری ئاڵپ ده‌كات.

 گه‌شتكردن بۆ چین سنورداركراوه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه‌ گه‌شتیارانی ناوخۆ زۆرینه‌ی سه‌ردانیكه‌ران پێكبهێنن .

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ ساڵی 1963 وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و له‌ كاتی شۆڕشی كلتوری له‌ چین وه‌ستێنراوه‌، به‌ڵام دواتر له‌ ساڵی 1985 دووباره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

 له‌ مانگی 12 دا نزیكه‌ی 300 كرێكاری سه‌هۆڵ كه‌ زۆربه‌یان كرێكاری بیناسازی و جوتیار بوون پێكهاته‌ی سه‌هۆڵ و تاوه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌یان دروستكرد .

 بۆ دروستكردنی شاره‌ به‌ستووه‌كه‌ ده‌یان هه‌زار بلۆكی سه‌هۆڵبه‌ند له‌ ڕووباری به‌ستووی یوونیگۆوه‌ كه‌ به‌ ڕێگای هاربیندا ده‌ڕوات به‌ ئاودا كرا، پاشان بلۆكه‌كان به‌ بارهه‌ڵگر ده‌گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنی فێستڤاڵه‌كه‌ كه‌ له‌وێ بۆ دروستكردنی قه‌ڵا و پاگۆداس و پردو ته‌نانه‌ت چێشتخانه‌یه‌كی هۆتۆپۆت به‌كارده‌هێنرا .

 ژانگ وی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كارانی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌زی ڕاگه‌یاندوه‌: كه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 6ی  به‌یانیه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ كاركردن هه‌تا سه‌عات 7ی شه‌و، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ندێك كات زۆر كار بكه‌ین ته‌نانه‌ت هه‌تا دره‌نگانی شه‌و.

پێكهاته‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ شه‌وان به‌ ڕه‌نگ و ڕووناكیه‌كی سه‌رنج راكێش رازێنراوه‌ته‌وه‌و بڕیاریشه‌ فێستیڤاڵی هاربین تا 25 ی شوباتی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

وه‌رگێڕانی... ڕۆژان ‌‌‌‌عوسمان

PUKmedia سه‌رچاوه‌.. بی بی سی

1.png

2.png

3.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket