riklam

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار زیان به‌كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت

ئابوری 02:20 PM - 2021-01-09
.

.

به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار زیانی به‌ كێڵگه‌ په‌رله‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم گه‌یاندوه‌و بارودۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات دوورنیه‌ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر دابخرێن.

 نازم عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان  بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: به‌هۆی دابه‌زاندنی به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا زیانێكی زۆر به‌ر خاوه‌نی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان كه‌وتووه‌، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی پێداویستی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌بازاڕدا نرخیان به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ئێستا زۆرێك له‌ پێداویستیی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ به‌دۆلار ده‌كڕدرێت، له‌وانه‌ش ڤیتامین، ده‌رمان،  ڤاكسین و عه‌له‌ف،به‌وهۆكاره‌ش خاوه‌نی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دینار زه‌ره‌رمه‌ندبوون، به‌تایبه‌ت كه‌هێشتا نرخی فرۆشی گۆشتی مریشك، گۆرانكاریه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زیادبوونی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان و به‌رده‌وامی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی فرۆشی كیلۆیه‌ك گۆشتی مریشك له‌ دوو هه‌زارو 250 دینار تێنه‌په‌ڕێت و ئه‌و نرخه‌ش،  خاوه‌نی كێڵگه‌ په‌رله‌وه‌ریه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار چاره‌یه‌ش بۆ خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر بدۆزنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات دوورنیه‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌كان دابخرێن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket