riklam

بەرمیلێك نەوت لە 55 دۆلار نزیكدەبێتەوە

ئابوری 10:28 AM - 2021-01-08
.

.

نرخی نەوتی لەبازاڕە جیهانییەكان بەجێگری مایەوەو بەهای بەرمیلێك نەوتی برێنتیش نزیكە لە 55 دۆلار.

ئەمڕۆ 8ی 1ی 2021 وەك چەند رۆژی رابردوو كە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوام بوو لەبەرزبوونەوە بەجێگیری مایەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنێت بە 54 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 51 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە 5ی 1ی 2021 كۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) بەردەوام بوو، تەئكیدیان لەسەر پابەندبونی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كردەوە بەكەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەبازاڕەكانی جیهان خواست لەسەر نەوت زیادیكردوە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای ساڵی رابردوەوە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لەوڵاتانی جیهان لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە خوار 25 دۆلار، هەروەها لەمێژوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس گەیشتە سفر دۆلار.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket