riklam

رێزلێنان دەبەخشرێتە هونەرمەندی گەورە ناسڕ رەزازی

ئەدەب وهونەر 06:17 PM - 2021-01-07
.

.

لەلایەن بزاڤی ئاشتی ناوخۆی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان رێزلێنانی پێدەبەخشرێت.

ئەمرۆ ٢٠٢١/١/٧ بزاڤی ئاشتی ناوخۆ  سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ لە ھۆڵی بینای کورتە باڵاکان لە سلێمانی رێزلێنانی بۆ ھونەرمەندی گەورەی کورد ناسری رەزازی کرد لەپای ئەو تەمەنەی کە بەخشیوێتی بە شۆرشی کوردی و ھونەری کوردی.

لە سەرەتا وتەی سەرۆکی بزاڤ مامۆستا سەربەست پێشکەشکراو دواتر ھونەرمەندان لوقمان سەلیم و عهلی ياره و  سەلاح مەجید و ئازاد سابیر و پەیام سنەیی بەشداریان کرد بە گۆرانی وشيعر .

پاشان لەلایەن کاک حاکم رزگارەوە بروانامەی رێزلێنانی ئاشتی بە ناسڕی رەزازی بەخشرا و دواتر مەدالیای ئاشتی لەلایەن خاتوو ئامینە پێبەخشرا.

 

جەمال عەبدوڵڵا عەلى

ل. لیژنەی پەیوەندیەکانی بزاڤی ئاشتی ناوخۆ

PUKmedia

٠.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket