riklam

پاره‌ی سێ مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت

ئابوری 03:42 PM - 2021-01-07
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 7-1-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی 1- 12- 2020ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌نده‌ و وه‌زیری دارایی راسپێردراین كه‌ له‌ پشوه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆنوسێك سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێرین، پاش كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تی دارایی، به‌سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری هه‌ردوو وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندكرا، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

مامۆستایانی وانه‌بێژی ئازیز
سڵاوتان لێبێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌نده‌ و به‌رێز وه‌زیری دارایی راسپێردراین كه‌ له‌ پشووه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، كۆنووسێك سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێرین ، پاش كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تی دارایی ، به‌سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن  جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رێز مه‌سرور بارزانی، پێشنیاری هه‌ردوو وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندكرا و بریاردرا  بۆ مانگه‌كانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ بره‌پاره‌یه‌كی بڕاوه‌ی مانگانه‌ ( مقطوع) وه‌ك شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو خه‌رج بكرێت به‌م شێوه‌یه‌:

١- هه‌ڵگری بروانامه‌ی بكالۆریۆس و سه‌روتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سه‌د هه‌زار دینار.
٢- هه‌ڵگری بروانامه‌ی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.

 ئالان حمه‌سعید سالح
     وه‌زیری په‌روه‌رده‌
      ٧ی ١ی ٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket