riklam

هەرێم.. ژنانی بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سوکایەتییان پێدەکرێت

ژنان‌ 03:10 PM - 2021-01-07
.

.

پڕۆژەی دەنگەکانمان بە ھاوکاری ڕێکخراوی پاو ئەنجامی ڕاپرسییەکی خستەڕوو کە تێیدا باس لە بەرزی رێژەی توندوتیژی دژ بەکچان و ژنان دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ھەرێمی کوردستان.

ئاڤان جاف سەرنووسەری گۆڤاری ژن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ٥٣٪ی ژنانی بەشداربوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سوکایەتییان پێدەکرێت و %٦٢شیان کۆمێنتی سێکسی و ھەراسانکارییان بۆ دەنوسرێت لەگەڵ دیاردەی دزینی وێنە و ٥٩٪یان ھەست بە ئارامی ناکەن.

ڕاپرسییەکە لەبارەی توندوتیژیی و گێچەڵپێکردنی ژنانەوە ئەنجامدراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ٣٢٣ ژن تیایدا بەشدارییان کردووە و زۆربەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوان بوون.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، ٥٢٪ی تا ڕادەیەک هەست بە ئارامیی دەکەن، ٦٢٪یان کۆمێنتی سێکسیی هەراسانکارییان بۆ دەنووسرێت، ٥٩٪ی ژنانیش وێنەکانیان دەدزرێت و هەوڵی هاککردنیان دەدرێت.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات، کە بەهۆی ئەو هۆکارانەوە، ژنانی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەست بە ئارامیی ناکەن.

لە بارەی ئەنجامی ڕاپرسییەکەشیان کاری دواتریان، ئاڤان جاف، ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی ڕاپرسییەکەیان ئاڕاستەی داواکاری گشتیی و دادگا دەکەن، چونکە بەشێک لە ژنان کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، وەک پێویست سکاڵای یاسایی تۆمار ناکەن و لایەنی یاسایی ناگرنە بەر.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket