riklam

بازاڕ شێواوە – یاخوم شێواوە

بیروڕا 01:46 PM - 2021-01-07
.

.

دواى ئەوەى بانکى ناوەندى عێراقى بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و بەتایبەتى وەزارەتى دارایی بڕیارى جێگیر کردنى بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەشێوازى (100) دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر بە (145) هەزار دینارى عێراقى بەمەبەستى پڕکردنەوەى کورت هێنان لە میزانیەى عێراق ئەم بڕیارەش بووە هۆکارێکى کاریگەر بۆ ئاڵۆز کردنى بازاڕ و کار و کەسابەت دروست کردنى قەیرانى ئابورى زیاتر بەشێوازێک  ژیان و گوزەرانى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانى خستۆتە تەنگەشەى زیاتر و یارى کردن بەنرخى شمەک و پێداویستیەکانى ڕۆژانەى خەڵک ئەمەش چینى هەژار و کەم دەرامەتى خستۆتە دڵە ڕاوکێو نیگەرانیوە کە چۆن بتوانن بژێوى ڕۆژانەی ماڵ و مناڵیان بەڕێوە بەرن لەکاتێکدا کە مووچە لەکات و ساتى خۆیدا نادرێ  بازاڕ و کارو کەسابەت لاواز بووە بێ کارى زیادى کردووە  کەوابوو ژیان سەختبوە .

 پێویستە لایەنى پەیوەندیدارى حکومەت ڕێوشوێنى تەواو وەربگرێ بۆ دامرکانەوەى ئەو ئاڵۆزییەى بازراڕ بۆ نمونە بازرگانەکان پێش بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار ى ئەمەریکى گەنجینەکانیان پڕکردوە لە بابەتەکانى خۆراک و پێداویستیەکانى ڕۆژانەى خەڵک ناکرێ هەر ئەو شمەکانە نرخەکانى لەبازاڕدا بەرزبکەنەوە بازاڕى پێ ئاڵۆز و شێواو بکەن ئەبێت چاودێرى بازاڕ بکرێ  هەم بۆ نرخ و هەم بۆ کوالێتى بۆ ئەوەى بەم شێوازەى ئێستا یارى بەنرخ نەکرێ بازاڕ سەقام گیرى وەربگرێ خەڵکى دڵنیا بێت لەوەى کەبارودۆخى شێواوى بازاڕ ژیان و گوزەرانیان نالەبارتر و سەخت تر ناکات .

 هەروەها حکومەتى هەرێم بەزوى بیر لەوە بکاتەوە ڕێگە چارە بدۆزێتەوە بۆ دابەشکردنى مووچە تەنها چاوەڕێ بکەین لە بەغداوە پارە بێت، ئەم حکومەتەى خۆمان رێچکەو ڕێڕەوە پێویست بگرێتە بەر بۆ دابەش کردنى مووچە حکومەتى هەرێم هیچى تر چارەسەرى بژێوى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان فەرامۆش نەکات با ئەم حکومەتى هەرێمە حکومەتى خەڵکى کوردستان بێت  و بڕواى تەواوى خەڵکى کوردستان وەربگرێتەوە.

 ئەوەى ئێستا هیوا بەخش بێت لاى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان ئەو هەوڵو کۆششو مشورخۆریەیە لەم کاتەدا  ى.ن.ک  گرتویەتیە بەر بۆ ئەوەى گوشار بخرێتە سەر حکومەتى عێراق و لایەنە سیاسیەکانى عێراق بۆ ناردنى مووچە  و بڕیاردان لە میزانیەى کوردستان بۆ ساڵى (2021) لە چوارچێوەى میزانیەى گشتى عێراق.

 هەر بۆ ئەو مەبەستە هەڤاڵانى بەڕێز هاوسەرۆکانى یەکێتى هەموو تواناکانى خۆیان خستۆتە گەڕ هەڤاڵى  بەڕێز کاک لاهورى شێخ جەنگى  هاوسەرۆکى یەکێتى لە هەوڵ و ماندوبونەکانى بەردەوامە بۆ ئەم مەبەستە بە و هیوایەى هاوسەرۆکانى یەکێتى  هەڤاڵانى بەڕێز کاک لاهور و کاک باڤڵ تاڵەبانى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى هەمیشە خەم خۆرى  و مشورخۆرى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانن ، بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ئابوریە ئەوە بەرنامەى یەکێتیە ڕێبازە پیرۆزەکەى خوالێخۆشبوو جەنابى سەرۆک مام جلال لە .

 لەبەر ئەوەى یەکێتى هەمیشە لە خزمەتى سەرجەم چینو توێژەکانى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بووە و ئەبێت.

 یەکێتى لە هەناوى خەڵکى کوردستانەوە هاتۆتە مەیدانى خەبات و تێکۆشانەوە ئێستاش لە خەباتى سیاسى و جەماوەریدا لە پێناوى خۆشی و خۆشگوزەرانى چینى هەژار و کەمدەرامەت  و زەحمەت کێش ئەم گەلەمان بەردەوام دەبێت لەم خەباتەدا کە چۆن لە خەباتى سەختى شۆڕشگێڕى و پێشمەرگایەتیدا شۆڕە سوارى ئەو مەیدانەبووە. لە مەیدانى حکومڕانى و خەباتى جەماوەریدا بەو جۆرە دەبێت.

عبداللە حاجى سعید     

PUKmedia تایبه‌ت

          

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket