ئه‌و ئێواره‌ی تره‌مپ عه‌رشی ئه‌مریكای هه‌ژاند
بیروڕا 01:41 PM - 2021-01-07.
ئێواره‌ی 6 ی كانوونی دووه‌می 2021، له‌كاتێكدا كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، تا په‌سه‌ندی بكات، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتارێكی ئاگرینی پێشكه‌ش كرد و هه‌زاران كه‌سی له‌لایه‌نگرانی هاندا بچنه‌سه‌ر بینای كۆنگرێس، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه و به‌ناهه‌ق بایدن ده‌بێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا و پێویسته رێگری لێبكرێت.
له‌و ئێواره سارده‌ی واشنتۆندا هه‌زاران كه‌س به‌گوئو حه‌ماسێكی گه‌رمه‌وه هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر بینای كۆنگرێس و چوونه نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌و سوكایه‌تییان به لوتكه‌ی هه‌ره‌می دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كانی گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان كرد، له‌ئاكامیشدا چوار خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانیشیان لێ ده‌ستگیركرا و دوای ده‌ستێوه‌ردانی گاردی نیشتمانی، دۆخه‌كه كۆنترۆڵكرا.
ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی 6 ی كانوونی دووه‌م له واشنتۆن روویدا، به‌ته‌نها پێشهاتێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ژاندنی عه‌رشی گه‌وره‌رترین مه‌ڵبه‌ندی دیموكراسی و مه‌كۆی لیبراڵیزمی جیهانی بوو، رووداوێك بوو هه‌رگیز ئه‌مریكییه‌كان بیریان لێ نه‌كردبووه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بینای كۆنگرێس به‌و جۆره ئاسایی و رۆتینی بوو و رێكاری تووند نه‌گیرابووه‌به‌ر، چونكه له مێژووی دوای درووستبوونی دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كانی ئه‌مریكاوه پێشهاتی له‌و چه‌شنه رووینه‌دابوو.
ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ئێی لایه‌نگره زۆمبی ئاساكانییه‌وه كردی گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی بوو به به‌هاكانی ئه‌مریكا، له‌پێش هه‌موویانه‌وه هه‌ردوو به‌های ئازادی و هه‌ڵبژاردن، هاوكات گوومانی خسته‌سه‌ر كاروباره‌كانی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی وڵاته‌كه‌ی(كۆنگرێس) و مه‌ترسیشی خسته‌سه‌ر ژیانی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی، جگه له‌وه‌ش زه‌برێكی كوشنده‌ی له ناوبانگی گه‌وره‌ترین سپۆنسه‌ری ئازادی دا كه ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌ستی و دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌رج ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی 6 ی كانوونی دووه‌م له واشنتۆن دی سی روویدا، هیچی له رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر كه‌متر نه‌بوو، له 11ی سێپته‌مبه‌ردا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی دوژمنی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه رۆیشتبوون بۆ ئه‌مریكا و ده‌وروبه‌ری 3 هه‌زار ئه‌مریكییان كوشت، به‌ڵام ئێواره‌ی 6 یه‌نایه‌ر هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌ستیان نایه بیناقاقای به‌ها پیرۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌و به‌هایانه‌ی ته‌نها تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كانه كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و له‌ئێیانه‌وه خۆیان به گه‌وره‌ی جیهان ده‌زانن، لایه‌نگره‌كانی تره‌مپ له‌و په‌لاماره‌یاندا رۆحی ملیۆنان ئه‌مریكییان تاساند، گیانی دامه‌زرێنه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یان توئه و نا‌ئومێد كرد . هه‌ر بۆیه لێكه‌وته و كاردانه‌وه‌كانی دوای رووداوه‌كه‌ی 6 ی یه‌نایه‌ر هیچی كه‌متر نابێت له ده‌ره‌نجامه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر و بگره گه‌وره‌تر و كاریگه‌رترده‌بن و زۆر شت له ئه‌مریكا ده‌گۆئن، ئیدی 6ی یه‌نایه‌ریش وه‌كو رووداوه مێژووییه‌كانی تر ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دوو سه‌رده‌م و، تره‌مپیش وه‌كو نوێنه‌ری پیرۆزی راسیسته‌كانی جیهان و یه‌كێك له فێڵبازترین پۆپۆلیسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه باجی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی ده‌دات.
نوسینی/ فه‌ریق حه‌بیب
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25