riklam

كاروانێكی تری هاوكاری سەربازی هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە

کوردستان 01:40 PM - 2021-01-07
.

.

هاوپەیمانان كۆمەڵێك پێداویستی سەربازی بەتایبەتی ئۆتۆمبێل پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد، جێگری فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكاش لەعیراق رایدەگەیەنێت: لەداهاتوو ئەو هاوكاریانە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ 7ی 1ی 2021 بەئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ ولیام یاردەدەری  جێگری فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، رێورەسمی ئیمزاكردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

رونیشیكردوەتەوە: بڕیارە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواكانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

كۆڵۆنێڵ ولیام یارددەدەری جێگری فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق  لەبارەی ئەو هاوكاریانە رایگەیاند: ئەوەی ئەمجارە پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگەمان كرد كۆمەڵێك پێداویستی سەربازی بوو، بەتایبەتی ئۆتۆمبێل، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دا هەیە.

ئەوەشی وتوە: بەئامانجی دابینكردنی پێداویستیە سەربازییەكان لە داهاتوو ئەو هاوكاریانە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

لای خۆشیەوە عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە: ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆمەڵێك پێداویستی سەربازیمان لە هاوپەیمانان وەرگرت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوكاریانەیە كە هاوپەیمانان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگەی دەكەن.

دەشڵێت: سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەین بۆ ئە و پاڵپشتیانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی دەكەن كە ئەمڕۆ بۆ هێزەكانی پێشمەرگە زۆر پێویستە، هیوادارین بەردەوام بێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket