riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ بۆ بودجه‌ ده‌كات

ئابوری 01:18 PM - 2021-01-07
.

.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌، تێیدا هاتووه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 9-1-2021 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ئه‌مساڵ دره‌نگ كه‌وتووه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ و مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌شده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket