riklam

ترەمپ رازی بوو كورسی دەسەڵات تەسلیم بكات

جیهان 12:03 PM - 2021-01-07
.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هەرچەندە پێچەوانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانم، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە گواستنەوەی دەسەڵات و تەسلیمكردنی بەڕێوەدەچێت.

تره‌مپ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌، رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ به‌ته‌واوه‌تی ناڕازییه‌ له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌ 20-ی ئه‌م مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌سه‌ڵات راده‌ستی بایدن ده‌كات.

تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م لێدوانه‌ به‌ واتای كۆتایهاتنی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دێت، به‌ڵام وه‌ك پێشتر چه‌ندینجار وتومه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ململانێكانمان بۆ جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌ راسته‌قینه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket