riklam

كۆنگرێسی ئەمریكا سەركەوتنی بایدن پەسەند دەكات

جیهان 11:41 AM - 2021-01-07
.

.

كۆنگرێسی ئەمریكا بە 270 دەنگ سەركەوتنی جۆو بایدنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا پەسەند كرد.

كۆنگرێسی ئەمریكا پەسەندكردنی جۆو باید سەرۆكی ئەمریكای پەسەند كرد لەهەڵبژاردنەكەی رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020دا توانی 306 كورسی كۆنگرێس بەدەستبهێنێت و لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە كۆتایی دەسەڵاتیەتی 232 دەنگی بەدەستهێنابوو.

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی كۆنگرێسی ئەمریكای لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان راگەیاند كە رێگەیەكە بۆ گەیشتنی جۆو بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا لە 20ی ئەم مانگەدا. 

ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هەرچەندە پێچەوانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانم، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە گواستنەوەی دەسەڵات و تەسلیمكردنی بەڕێوەدەچێت.

شەوی رابردوش بۆ رێگریكردن لەپەسەندكردنی سەركەوتنی جۆو بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریكا لەلاەین كۆنگرێسی ئەمریكاوە لایەنگران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گەمارۆدانی بینای كۆنگرێسیانداو بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە 4 كەس كوژراون و 52ی تریش دەستگیركران.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket