riklam

حكومه‌ت داوای ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌كات

ئابوری 10:55 AM - 2021-01-07
.

.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی له‌ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ئاگاداركردۆته‌وه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی ماوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عیراقه‌، تاكو بزانرێت پشكی هه‌رێم چه‌ند ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ن، كه‌ دواتر ده‌ینێرنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وتیشی: بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بكرێت، تاكو بزانرێت پشكی هه‌رێم چۆن جێگیرده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای داهاتی ناوخۆ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ئاماده‌بكرێت.

له‌باره‌ی گرنگیی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ بوونی یاسای بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویسته‌ و یه‌كێك له‌ خاڵه‌ لاوازه‌كان له‌ڕابردوودا نه‌بوونی یاسای بودجه‌ بووه‌، له‌به‌ر گرنگیی یاساكه‌ش، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ئاماده‌بكرێت، به‌رده‌وامیش به‌نووسراو داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ئاماده‌بكات، كه‌ به‌بوونی یاسای بودجه‌ ئه‌و ناشه‌فافییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌یاساكه‌دا خه‌رجی و داهاتی هه‌رێم دیاریده‌كرێتو به‌یه‌كسانیش ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ك بۆ دیاریكردنی مووچه‌ش، كاتێك حكومه‌ت یاسای بودجه‌ی هه‌بێت بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ دیاریده‌كات كه‌ پێویسته‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی یاسای بودجه‌ هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی چاودێریی ده‌كات، تاكو بتوانن به‌دواداچوون بۆ خه‌رجی و داهاتی حكومه‌ت بكه‌ن.

PUKmedia كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket