riklam

لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران

جیهان 10:34 AM - 2021-01-07
.

.

لەئاڵۆزییەكانی شەوی رابردووی واشنتۆندا كە لایەنگرانی ترەمپ گەمارۆی بینای كۆنگرێسی ئەمریكایاندا 4 كەس كوژراون و 52 تریش دەستگیركراون، ئەوانەشی تەقەیان كردوە فەرمانی دەستگیركردنیان دەرچووە.

رۆبەرت كۆنتی فەرماندەی پۆلیسی واشنتۆن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای گەمارۆدانی بینای كۆنگرێسی ئەمریكا لەلایەن لایەنگران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بۆ رێگریكردن لەپەسەندكردنی سەركەوتنی جۆو بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریكا بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە 4 كەس كوژراون و 52ی تریش دەستگیركراون.

وتیشی: 47 لەوانەی دەستگیركراون بەهۆی شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە بووە كە لەلایەن سەرۆكی شارەكەوە بڕیاری لێدرابوو، هەروەها لەكۆی 52 دەستگیركراوەكە لەناو بینای كۆنگرێسدا 26 كەس دەستگیركراون و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ ژمارەیەك كەسی تر دەرچوە تەقەیان كردوە. 

فەرماندەی پۆلیسی واشنتۆن لەكۆنگرەكەیدا ئەوەشی ئاشكراكردوە كە دوو بۆمب لەناو بارەگای لیژنەی نیشتمانی كۆمارییەكان و دیموكراتەكاندا دۆزراونەتەوەو لەناو بینای كۆنگرێسیش مۆلۆتۆفی ئاگرین بەكارهێنراوە. 

لەبارەی ئەوانەشی كوژراون، دەڵێت: ژنێك و سێ پیاون، ژنكە بەهۆی تەقەی یەكێك لەپۆلیسەكانەوە بووە كە ئەركیان پاراستنی كۆنگرێس بووەو لێكۆلَِینەوە لەبارەی رووداوەكەوە بەردەوامە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket