riklam

بەوێنە .. ماوەی 8 ساڵە كاری نەخشاندنی سەر بەرد دەكات

ئەدەب وهونەر 11:08 PM - 2021-01-06
.

.

عەبدولرەحمان تاوگۆزی دانیشتووی قەزای شارەزوورەـ تەمەنی ٤٩ ساڵانەـ ئەو مامۆستای ھونەر و كوردیەـ  ماوەی 8 ساڵە كاری نەخشاندنی سەربەرد دەكات، وەك خۆی دەڵێت:" خولیای زۆری ھەبووە و ویستویەتی لەو رێگەیەوە گرنگی زیاتر بە ھونەرەكەی بدات ".

عەبدورەحمان تاوگۆزی بۆ PUKmedia ووتی: پێم وابوو مرۆڤ ئەوەنەبێت تەنھا لەگەڵ كاغەزو بوارەكانی تر دەست ئاوێزان بكات، لە كاتێكدا مرۆڤ ئەتوانێت دەست بۆ ھەموو شتێك بەرێت،  بۆیە من لەو سۆنگەیەوە دەستم كرد بەو كارەیە، بریارمدا بگەرێمەوە سروشت و لە سروشتیش بەردم ھەڵبژارد، چونكە ھەر نەخشێك لەسەر بەرد دروست بكرێت زیاتر دەمێنێتەوە بۆیە دەست دایە كاری نەخشاندن لەسەر بەرد".

وتیشی" ماوەی 8 ساڵە خەرێكی ئەم كارەم و لە خوێندنگاكەشم خوێندكارانم فێری ئەو ھونەرە كردووە تاوەكو ئەوانیش ھاوشێوەی من لەو رێگەیەوە ئەتوانن ھەست و نەستی خۆیان ھەم بۆ سروشت ھەم بۆ مرۆڤایەتی دەرببرن".

تاوگۆزی" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" وەك حەز و خولیا ئەو ئەو كارەی كردووە ھیچ كات وەك بژێوی ژیان ئەو كارەی ئەنجام نەداوە ".

عەبدولڕەحمان تاوەگۆزی لە ماڵەكەی خۆیدا ئەو كارە دەكات و وەك خۆشی دەڵێت لەماوەی كەرەنتینەكردن توانی سوود لەو كاتانە وەربگرێت و لەماڵەوە چەندین نەخشی تایبەت دروست بكات  ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە تاوەكو ئێستا توانیویەتی نەخۆش و نیگار لەسەر ١ ھەزار بەرد دروست بكات ".

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket