riklam

نرخی نەوت و داهاتەكەی زیاد دەكات و كاتی دابەشكردنی مووچەش لەهەرێم نادیارە

ئابوری 05:32 PM - 2021-01-06
.

.

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بویەوەو بەرمیلێك نەوتی برێنتیش 54 دۆلاری تێپەڕاند، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بەتایبەت بۆ دابینكردنی مووچە داهاتی هەرێم و عیراق تادێت زیاد دەكات و تائێستاش كاتی دابەشكردنی مووچە لەهەرێم نادیارە.

ئەمڕۆ 6ی 1ی 2021 نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەتۆماركردنی نرخی نوێ و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنێتیش لەبازاڕەكانی جیهان گەیشتە بەزیاتر لە 54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراو نەوتی خاوی ئەمریكاش بەزیاتر لە 50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە دوێنێ 5ی 1ی 2021 كۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) بەردەوام بوو، تەئكیدیان لەسەر پابەندبونی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كردەوە بەكەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەبازاڕەكانی جیهان خواست لەسەر نەوت زیادیكردوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 54 دۆلار لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان وەك سەرچاوەی داهات و پێدانی موچەی فەرمانبەران پشت بەفرۆشتنی نەوت دەبەستێت و تائێستاش كە سەرەتای مانگی 1ی 2021ە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بەلێبڕینی 21%ەوە دابەشكردوە،هەروەها مووچەی مانگەكانی (9،3،2)ی ئەمساڵی بەلێبڕینەوە دابەشكردوەو مووچەی مانگەكانی (8،7،6،4)ی بەتەواوی پاشەكەوت كردوەو دیاریش نیە كە مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو دابەشدەكات.

بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ سەرو 54 دۆلار لەكاتێكدایە كە بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلار بەبڕیاری بانكی ناوەندی عیراق، داهاتی نەوت هێندەی تر لەهەرێم و عیراق زیاد دەكات لەكاتی گۆڕینەوەی داهاتی نەوت كە دۆلارە بۆ دیناری عیراقی. 

لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای ساڵی رابردوەوە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لەوڵاتانی جیهان لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە خوار 25 دۆلار، هەروەها لەمێژوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس گەیشتە سفر دۆلار.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket