riklam

تیپی مۆسیقای سلێمانی چوار بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 04:36 PM - 2021-01-06
.

.

تیپی مۆسیقای سلێمانی وەک دیاری ساڵی نوێ چوار بەرهەمی ڤیدیۆ موزیکی نوێ بۆ هونەرمەندان قاسم هەورامی و ئاریان کەریم و نیان عەبدوڵڵا و کەویار بەرهەم دەهێنێت و بڵاوی دەکاتەوە.

لە بارەی ئەم بەرهەمە نوێیانەوە جەنگین جەمال ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: بۆ درێژەدان و برەودان بە هونەری کوردی و دەرچون لە بارودۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستان تیپی مۆسیقای سلیمانی وەک دیاری ساڵی نوێی ٢٠٢١ چوار بەرهەمی ڤیدیۆ میزیکی بەرهەم هێناو پێشکەشی هەوادارانی هونەری کوردی دەکات.

بەرهەمە نوێکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی بریتین لە:

1_گۆرانی (چاوەڕوانی). هۆنراوەی (ئەحمەد محەمەد). ئاوازو موزیک (زانا مەحمود هەژار ). دابەشکردنی موزیک (دلێر حسێن ) وتنی (کەویار )

2_گۆرانی(کەنی )  ئاوازو هۆنراوەی (فۆلکلۆر ). موزیک و ئامادەکردن (عادل محەمەد کەریم ). وتنی (قاسم هەورامی)

3_ گۆرانی ( مەڕۆ). هۆنراوەی(عەتا چاوشین ). ئاوازی (عوسمان عەلی ). موزیک (عومەر عەبدوڵا ). وتنی (نیان عەبدوڵا )

4 _گۆرانی (حەریرە ) ئاوازو هۆنراوەی (فۆلکلۆر ). موزیک (عادل محەمەد کەریم ) وتنی (ئاریان کەریم ).

تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری مۆسیقای كوردی، له‌ شێوازێكی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخدا لەساڵی (١٩٦٧) له‌ شاری سلێمانی دامەزراوە،

به‌ ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانای ئه‌م شاره‌، لە ساڵی ١٩٧٣ بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتوە لەو سەردەمەدا بوەتە وەرچەرخانێکی نوێ لە بواری هونەری گۆرانی و موزیک چونکە پێش ئەو سەردەمە تەنها لە خویندنگاکاندا تیپی سرودیان دروست دەکرد،

ئەم تیپە ماوەی ٥٣ ساڵە بەردەوام خزمەتی هونەری رەسەنی کوردی کردوەو هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

PUKmedia هاژە باست

135558923_219815339778379_7959330981508498730_n.jpg

135581770_398879814519226_3330425176049627519_n.jpg

 

٤.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket