riklam

فراكسیۆنی یەكێتی: ئەو ناشەفافیەتەی لەنەوتی هەرێمدایە چارەسەربكرێت

کوردستان 03:06 PM - 2021-01-06
.

.

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پیوێستە وەزیری نوێی سامانە سروشتییەكان ئەو ناشەفافیەتەی لەبواری نەوتی هەرێمدایە رێكبخاتەوەو سیستمێكی نوێ بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم دابنێت و بۆ دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا بەتایبەت بۆ دۆسیەی نەوت و فرۆشتنی و داهاتەكەی خۆی بچێتە بەغدا. دەشڵێت: وەزارەتی دارایی پێوتون ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

زیاد جەباری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستن لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان و  متمانەدان بە وەزیری نوێی سامانە سروشتییەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: متمانەدان بە كەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەكان بەپێی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت بووە لەلایەن هەر سێ لایەنی پێكهێنەری حكومەت ( یەكێتی و پارتی و گۆڕان)، بۆیە تائێستا ئەو وەزارەت بێ وەزیر بووەو دەمێكە داوا دەكرێت ئەو پۆستە پڕ بكرێتەوە.

وتیشی: پێشتر بەهۆی نەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە بۆ كاری پەرلەمانی كۆست و تەگەرەی زۆر دروستبووە،بەتایبەت بۆ لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەگەر پرسیارێكیان هەبوو بێت، چونكە دەبێت وەزیری خۆی وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، وەزارەتەكانی تر هەر كاتێك لیژنەكانی پەرلەمان پرسیاریان هەبوو بێت پرسیاریان ئاڕاستە كردوەو وەزیرەكە هاتوەتە پەرلەمان، بەڵام بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمە نەبووە.

راشیگەیاند: وەزیری نوێی سامانە سروشتییەكان ئەركێتی كارەكانی وەزارەتەكەی رێكبخاتەوەو ئەو ناشەفافیەتەی لەبواری نەوتی هەرێمدایە رێكیبخاتەوەو سیاسەتێكی نوێ بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم دابنێت، هەروەها بۆ دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا پێویستە خودی وەزیر بچێتە بەغدا بەتایبەت دۆسیەی نەوت و فرۆشتنی و  داهاتەكەی.

لەبارەی گرژییەكانی ئەمڕۆی پەرلەمانیش وتی: پێویستە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كە لەحكومەتن و ئەوانەشی ئۆزپۆزسیۆن پێكەوە كاربكەن بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك، چونكە هەموان دەزانن ئەمڕۆ ژیانی خەڵك لە چ دۆخێكدایەو پێویستە رێز لە بۆچون و سیاسیەتی یەكتر بگیرێت نەك گرژی دروستببێت.

لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی  دارایی پەرلەمانی كوردستانیشە، رایگەیاند: ئەوەی لەوەزارەتی دارایی هەرێمم بیستوە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket