riklam

چی، چی تێدا نییە؟

بابەتی گۆڕاو 02:47 PM - 2021-01-06
.

.

چی، چی تێدا نییە؟

گەڕەکی چوار چرا؛ یەک چرا.

رێکەوتنی ستراتیجی؛ ستراتیجی رێکەوتن.

چای مەحمود: ھیچ خزمێکی کاک مەحمود.

سندوقی پاشەکەوت؛ یەک فلسی پاشەکەوت.

ئومێدی ئیستیقلال؛ ئومێد بە ئیستیقلال.

دارەکەی حسک؛ لایەنگرێکی حسک.

وەزارەتی بەحریەی حکومەتەکەی شێخ مەحمود: یەک بەلەم.

ھەواڵەکان؛ خەبەرێکی خۆش.

روونکردنەوەکانی حکومەت؛ ھیچ رەبتێک.

کارەبای نیشتمانی: یەک زەڕە ھەستی نیشتمانی.

گیرفانەکانی لووت: دووصەو پەنجاییەک.

شەڕی راگەیاندن: ھیچ ئیستیفادەیەک.

مزگەوتی ھەلاجەکان؛ یەک ھەلاج.

مریشکی کوردی: شعوری قەومی.

جوانکاریی لووت؛ ھیچ زەرورەتێک.

ھیچ دائرەیەکی حکومی؛ دەوامی مەزبووت.

ئەدەبی ژنان: مەعنا.

ماستاوچێتی: ھیچ عەیبەیەک.

خوێندنی زانکۆ: ئیستیفادەی دینارێک.

تەلەفزیۆن: یەک بەرنامەی باش.

وەرزشی دانانی ورگ؛ ھیچ نەتیجەیەک.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket