riklam

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان متمانه‌ی پێبه‌خشرا

کوردستان 12:33 PM - 2021-01-06
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ كه‌مال ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌ڵبژارد.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی نائاسایی ئه‌مڕۆی خۆیدا به‌ 81 ده‌نگ متمانه‌ی به‌ كه‌مال ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كاندا و به‌مشێوه‌یه‌ دوای ئاشتی هه‌ورامی، كه‌مال ئه‌تروشی ده‌بێته‌ دووه‌مین وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

جێی ئاماژه‌یه‌ متمانه‌به‌خشین به‌ كه‌مال ئه‌تروشی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نزیكه‌ی 18 مانگ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت و هێشتا وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان دیاری نه‌كرابوو.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مال ئه‌تروشی متمانه‌ی پێبه‌خشرا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی خوارد. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket