بە کورتیرەفیقە کۆنەکانی ھەڤاڵ چۆمسکی بە زمانێک ئەڵێن زیندوو کە بتوانێ درێژترین مەبەست و مەعنا لە یەک دوو وشەدا کورت بکاتەوە. کوردییە حەیاتەکەی خۆمان ھەرچەندە لە تاقیکردنەوەی بەکالۆریشدا حلێب نییە، کەچی ئەوەندە زیتەڵەیە، ھەموو جامانە بەسەر و روومەت سلیکۆنێ بۆی ھەیە شانازی پێوە بکات، چونکێکونێ جاری وا ھەیە نەک بە وشەیەک، بەڵکو دوور لەڕووی حازری، بەجڕتێک رای خۆی لەسەر مەسەلەکە روون ئەکاتەوە. شایەتی قسەکەشمان عەیب نەبێ ئەمانەن:١- لەباتی ئەوەی بڵێ بەداخەوە نەیتوانی بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ وەزعەکدا بکات و ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەستبهێنێت دەڵێ: گووی تێکرد.٢- خۆی ھیلاک ناکات بڵێ من رای جیاوازم ھەیە لەسەر بۆچوون و بڕیاڕەکەی بەڕێزتان کە پێچەوانەی لێکدانەوەکەی ئێوەیە، بەڵکو بەدەم زەردەخەنەیەکەوە ئەفەرموێ: ئای تڕحێو.٣- دکتۆراشی ھەبێ لە گوب عەدلیدا، ناڵێ گوللەکە رێک داوێتی لە ناوچەوانی و دەستبەجێ بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی، ئەڵێ: خوشکی… وە٤- عەقیدی مرورە، کەچی بە ئوتوموبیلی لاندکرۆزەری گێڕ ئوتۆماتیکی کامیل مواسەفات ئەڵێ مۆنیکا عالەکە.٥- ھێندە موئەدەبە، رووی نایە عەرزی بەرامبەرەکەی بکات بڵێ لەناو خەڵکیدا تەریقت ئەکەمەوە و ئابڕووت دەبەم و راستییە شاراوەکانت ھەڵ دەماڵم، بەڵکو بە لەبزێکی شیرین پێی ئەڵێ پۆرتت ئەشکێنم.٦- لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدایە کەچی تاقەتی نییە بڵێ کارمەندە نایاسیاییەکانی کە ھیچ مەرجێکیان تێدا نییەو لەھیچ فەرمانگەیەک ئیش ناکەن، ئەڵێ بندیوارەکان.٧- مەجالی نییە بڵێ رێژەی چەوری لە جەستەمدا کەمەو بەرگەی پلەی گەرمای نزم ناگرم و زستانان زوو زوو نەخۆش ئەکەوم، بەکورتی ئەیبڕێتەوە ئەڵێ: بەسەرما حیزم.٨- پێی عەیبە بڵێ لەش و لارێکی وروژێنەری ھەیە و سەرنجی ھەموو پیاوێک رائەکێشێ، دەستێک بە ناوگەڵی خۆیدا دەھێنێت و دەڵێ: عەرز ئەدڕێ.٩- سەدجار پێی بڵێی بکەوەرە سەر ئەژنۆ و ئانیشک و رانەکانت لە یەکتری دوور بخەرەوە بە قسەت ناکات، ئیللا ئەبێ بڵێی قەلانی کە.١٠- لەبەر بەعزە ئیعتیبارێ پێی ناڵێن ھیچی بەدەست نییەو لەبەرخاتری خاتران دامانناویت پێی ئەڵێن: نووسینگەی مافی مرۆڤ.
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
بافڵ تاڵەبانی: پاڵپشتی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانم
لاهور شێخ جەنگی: عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی ١٩٨٨ ، كهب...