riklam

لەحنی ووتە لە دانوستاندا.

بیروڕا 07:00 PM - 2021-01-04
.

.

دانوستان لە پێناسەیەكی سادەیدا بریتیە لەقۆناغی كۆكردنەوەی دوولایەن یاخود دوو دەوڵەت بۆچارەسەركردنی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوانیان,دانوستانیش لە حاڵەتێكدا بەرهەمی دەبێ كە هەردوولایەنی ناكۆك بە فیزیكی یەقینیان بەبوونی خواستی یەكتر هەبێ بۆ كۆتایی هێنان بەكێشەكانی نێوانیان, بەڵام ئەوەی بەدی دەكرێ لەودانوستانە مەكوكییەی كەلایەنی هەرێمی كوردستان دەستی بۆبردووە بۆ چونە نێودانوستان لەتەك لایەنی بەغدا بۆ چارسەركردنی پرسی مووچە وبەشەبودجەی هەرێم لەمیزانیەی ساڵی 2021ی عیراق,خۆی لەدووخاڵی لاوازدا دەبینێتەوە ,یەكەمیان نەبوونی كەسایەتییەكی هاوشانی رەوانشاد مامجەلالە لەبەغدا,دووەمشیان نەبوونی متمانەی بەغدایە بە بەڵێنەكانی هەرێم, لەسەردەمی خۆیدا,رەوانشاد مامجەلال گلەیی لەلایەنەكانی بەرامبەردەكرد بەوەی ناكرێ بۆ هەمیشە پشكی كوردلەسەدا حەڤدەبێ,بەڵكو ئەیووت پێویستە رێژەكە بەرزبكرێتەوە بۆسەروی بیست لەسەدا,كەچی ئێستاپشكی كوردكراوە بە لەسەدا دوانزە ودانوستانی درێژخایەنیش دەكات بۆ وەرگرتنی ئەو رێژە كەمە, ئەوەی پێویستە بوترێ و شەرم و موجامەلە نەكرێت لەدركانیدا ئەوەیە كەكورد كەسایەتییەكی  كارێزمایی وەهای لەبەغدا نییە كەسوقل وكارگەریی سیاسیی هەبێ و رێگریی بكات لە زەوتكردنی پشك ومافی نەتەوەی كورد,ئەومافەش لەمكاتانەدا لەبەغدا بەزۆرینە شۆڤێنییەك تەلبەندو دركاوییكراوەو هەروا بەئاسانیی دەستەبەرناكرێ, لەملاشەوە لای خۆمان لەهەرێمدا سوباتی عەقڵیی لە هەندێك وسەودای غروری سیاسیی لەسەری هەندێكی دیكەی دەسەڵاتداران داوە وهەست بەئازاری گیرفانبەتاڵیی موچەخۆرناكەن و لەبەرزاییەكانیانەوە دانیشتون بە خواروی خۆیان دەڵێن سوپاسی خۆراگریی برسیبوونتان دەكەین, كە لەكاتێكدا مرۆڤ بە فیترەیی خۆی لەنێوان ترس و تێرییدا هەمیشە تێریی هەڵبژاردووە, چونكە ئاشكراو زانراوە برسێتیی زۆر لەترس مەترسیدارترە, بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم درك بەمەترسیی برسێتیی هاوڵاتیان بكەن وبەریتمێكی دیكە هەنگاوبۆ دانوستان لەگەڵ بەغدادا بەرن و سنورێك بۆئەو حاڵەناهەموارەی هاوڵاتیان دابنێن, هەنگاوەكەش دەبێ لەوەوە دەستپێبكا كەسەرەتا نێوماڵی خۆ رێكبخرێت و ئەوەی لە ژێربەڕەدا شاردراوەتەوە بخرێتە سەربەڕە ونێوخۆ لەوورد و درشتی دۆسیەی نەوت ودەروازەكان ئاشنابكرێ بۆ ئەوەی لەدانوستانەكانی هەرێم و ناوەنددا  هەموو یەك وەڵامی هەبێ و هەمووش برواو قەناعەتی بەراستگۆیی و راستی ووتەكانی خۆیان هەبێ چونكە هەمیشە لەحنی وتەی راست زۆر جیاوازتربووە لە لەحەنی وتەی ناراست و هەمیشە ووتەی كەسێكی دانوستانكار كە زانیاری ووردی لەو دۆسیەی هەبێ كەدانوستانی لەسەر دەكات, زۆر كاریگەرتر دەبێ لە دانوستانكارێك كە زانیاری تەواوی لەسەر دۆسییەكە نەبێ , هەمیشەو هەمیشە دانوستانكاری لەوجۆرە بریاربەدەست دەبێ و بێ دوودڵیی بریار دەدات.

 بریارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو لەناو پەرلەمانی عیراقدا دەستبكرێ بەدەنگدان بۆپەسەندكردنی برگە وبەندەكانی میزانییەی ساڵی 2021ی عیراق كە تیایدا بڕی نزیكەی 14 ترلیۆن دینار بۆ پشكی هەرێم دیاریكراوە , پێویستە پێشوەخت وەفدی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات وئەو بێمتمانییەی نێوان هەرێم و ناوەند برەوێنێتەوە وبریاری یەكلاكەرەوە بەلایەنەسیاسییەكان بدات بەوەی ئەركی دەستوریی جێبەجێدەكەین لەبەرامبەر وەرگرتنی مافی دەستووریی ,چونكە لەهەموو حاڵَەتەكاندا بەرهەمی كۆی دانوستانەكان لەسەر پرسی بودجە تەنیا یەك ساڵ هەردوولا پەیوەست دەكات بە جێبەجێكردنی ,هەرێمی كوردستانیش لەمساتەیدا زۆر پێویستی بەپارەو بودجەی عیراقە, باشترە حكومەتی هەرێم قەیران وكێشەی دواخستنی موچەی مووچەخۆرانی خۆی بە عیراق چارەسەر بكات وئەو پشكە دەستەبەر بكات كە لەئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ كورد دیاریكراوە.

مەریوان عەلی محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket