riklam

‎ئەمەل سەعید کوردە زەنگ بۆ دەسەڵات لێدەدات

ئەدەب وهونەر 03:46 PM - 2021-01-04
.

.

خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوەو ئەم بەرهەمە وەک زەنگێکە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، خاتوو ئەمەل دەڵێت پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە.

نوێترین بەرهەمەی خانمە هونەرمەندی دیاری کورد ئەمەل سەعید کوردە بەناوی زەنگ کە کارێکی هاوبەشە لەگەڵ نوسەر و هونەرمەند د. دڵشاد مستەفا، ئەم بەرهەمە لە هۆنراوەی محەمەد پاکژ، ئاواز و میوزیکی ئاوات ئەفروزی، کامێرا و رووناکی ئاکام سدیق و لە دەرهێنانی بیلال سەنگەسەرییە، لەلایەن رۆژ پرۆدەکشنەوە بەرهەمدەهێنرێت.

 لەم بەرهەمەدا پەرەگرافێک بەدەنگی نوسەر و هونەرمەند د. دڵشاد مستەفا لەناو گۆرانییەکدا هەیە و خۆی دەیخوێنێتەوە، وەک تەواوکارییەک بۆ مانای پەیامی گۆرانیەکە, کاری وێنەگرتنەکەشی بە گرین سکرین کراوە.

ئەمەل سەعید کوردە بۆ PUKmedia وتی: پەیامی ئەم بەرهەمە زەنگێکە ئەیدەین بەگوێی دەسەڵاتداراندا، هەتا بزانن میلەتەکەمان بەبێ قوت ناتوانێت بەردەوام بێت، ئەبێ ئاوڕی جدییان لێبەنەوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

115804771_10217581311713590_8177149894596907623_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket