riklam

پۆلیسی هەڵەبجە:لەهەورامان یەك حاڵەتی توندوتیژی دژ بەژنان تۆماركراوە

ژنان‌ 03:18 PM - 2021-01-04
.

.

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ساڵی رابردوو ئاماری تاوان و رووداوەكان زۆر كەمیكردوەو هەزارو 868 دۆسیەی لێكۆڵینەوە تۆماركراوە، ئاماری توندوتیژی دژ بەژنانیش 50% كەمیكردوەو لەسنوری هەورامان تەنها حاڵەتێكی توندوتیژ هەبووە.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری تاوان و رووداوەكانی ساڵی 2020ی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی ئاشكراكردو رایگەیاند: لەسنوری بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە 89 دۆسیەی لێكۆڵینەوەو بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار 342 دۆسیەی لێكۆڵینەوەو بنكەی پۆلیسی سیروان 190 دۆسیەی لێكۆڵینەوەو بنكەی پۆلیسی خورماڵ 275 دۆسیەو لەبیارە 114 دۆسیەو بنكەی پۆلیسی تەوێڵە 44 دۆسیەو بنكەی پۆلیسی بەمۆش 14 دۆسیەو كۆی گشتی دۆسیەكانی لێكۆڵینەوە لەسنوری پارێزگاكە دەكاتە هەزارو 868 دۆسیە تۆماركراوە، بەڵام لە 2019دا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە دوو هەزارو 991 دۆسیەی لێكۆڵینەوە تۆماركرا بوو كە ئەمساڵ بەپێی ئارەكان كەمیكردوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی ساڵی رابردوودا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە 47 مێردمنداڵ و 47 ژن و 586 پیاو بەتۆمەتی جیاواز لەبەندیخانەكان راگیراون، بەراورد بەساڵی رابردوتریش ژمارەكان كەمیكردوە.

لەبارەی تۆماركردنی دۆسیەی توندوتیژی دژ بەژنان لەسنوری ئەو پارێزگایە، وتی: لەساڵی 2020 دا 38 دۆسیە تۆماركراوە، لەكاتێكدا لە 2019دا 78 دۆسیەی توندوتیژی دژ بەژنان تۆماركراوەو ساڵی رابردوو ژمارەكە بۆ نیوە زیاتر كەمیكردوە، لەسنوری هەورامان تەنها یەك حاڵەت تۆماركراوە.

 موقەدەم بەرزان عوسمان راشیگەیاند: ساڵی رابردوو لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە 3 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوەو تۆمەتباری هەر سێ رووداكە دەستگیركراون و تاوانەكان ئاشكراكراون، هەروەها تەنها یەك حاڵەتی خۆكوشتنیش هەبووەو هیچ حاڵەتێكی خۆسوتاندن و گیان لەدەستدانی تۆمارنەكراوە.

وتیشی: حاڵەتەكانی دزیكردن و فێڵكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لەساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی 2019 كەمیكردوە، تەنها حاڵەتی رووداوی گیان لەدەستدا بەرووداوی هاتووچۆ دوو حاڵەت زیادیكردوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket