riklam

کێ لە کێ جیا ناکرێتەوە؟

بابەتی گۆڕاو 01:51 PM - 2021-01-03
.

.

کێ لە کێ جیا ناکرێتەوە؟

خەباتگێڕ لە کۆنە جاش
ساختەچی لە پیاوی باش
قۆری گەورە لە کتری
دایک و کچ لە یەکتری
وتاری ئەمساڵ لە پار
بێژەر لە پەرلەمانتار
مەسئول لە کوێخای جاران
شوقەی هەولێر لە تاران
ژیلوان لە دادە ڤانیا
حیزب لە کۆمپانیا
خوێندەوارمان لە جاهیل
هابیل لە کاکە قابیل
مێژوو لە رەوتی کیسەڵ
دەستپاک لە پیاوی گەندەڵ
کۆرۆنا لە هەڵامەت
خەڵکی باش لە بێ قیمەت
شەرابی چاک لە عادی
رۆغزایی لە مورادیی
پارەی حەرام لە حەڵاڵ
هەڵۆی بەرزەفڕ لە داڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket