riklam

کەناڵی ئایندەو رادیۆی مەشخەڵان کارمەندەکانی خەڵات دەکات

هەمەرەنگ 09:57 PM - 2021-01-01
.

.

بەڕێوەبەری کەناڵی ئایندە و ڕادیۆی مەشخەڵان خەڵآتی ڕێزلێنانی بەخشییە کارمەندانی دەزگاکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی شانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵەکەوە لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێوەبەری میدیای ئایندە دەستخۆشی لە کارمەندانی بەش یەکەکانی کەناڵەکە کرد و تیشکی خستە سەر ئەنجامی هەوڵ و ماندوو بونیان، ستایش و پیزانینی (مەکتەبی ڕاگەیاندن)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پێگەیاندن و هیوای خواست بەشێوەیەکی باشتر خزمەتی زیاتر بە بینەرانیان بکەن لەسنوورەکە.

هاوکات  لەبەرامبەر دڵسۆزی وماندووبونیان لەماوەی ڕابردوودا و خزمەتە بەردەوامەکانیان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە سەرجەم کارمەندەکانی دەزگاکە.

دواتر و لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا ساڵرۆژی دامەزراندنی کەناڵەکە بەرز ڕاگیرا و کێکی شانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵەکە شکێنرا.

کەناڵی ئایندە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەرمیان دامەزرا و هاوشانی ڕادیۆی مەشخەڵان و سۆشیال میدیاکەی خزمەتی بێوچانی بواری ڕاگەیاندنی کردووە لەگەرمیان، لە ئێستادا لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان بە کوالتییەکی باش پەخشی بڕگەوبەرنامەکانی خۆی ئەکات.

PUKmedia

١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket