كازمیش به‌هۆی كورده‌وه به‌ده‌ردی عه‌بدولمه‌هدی ده‌برێت؟
بیروڕا 02:45 PM - 2020-12-31.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق‌و هاتنه‌كایه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی نوێ، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێكی عه‌ره‌بی پشتیوانی له كورد كردبێت، باجه‌كه‌ی زۆر به‌سه‌ختی داوه. ساڵانی دوای 2005، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق، كه ئه‌و كات خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌و پارته سیاسییه عیراقییانه‌ی كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان هه‌بوو، له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی زۆریان ده‌هێنا، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه و له هه‌موو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانیان له كورد ده‌كرد‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و ته‌نانه‌ت نوخبه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی كوردیشدا هه‌بوو، زۆری پێنه‌چوو، ئه‌ستێره‌یان به‌ره‌و كزی رۆیشت و بچووك كرانه‌وه. بێ گوومان هۆكاری تریش هه‌ن بۆ پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئال حه‌كیم، به‌ڵام یه‌كێك له هۆكاره‌كان دۆستایه‌تی ئه‌وان‌و كورد بوو كه شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی چاوی به‌و جۆره دۆستایه‌تییه هه‌ڵنایه‌ت‌و یاری به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی عه‌ره‌به‌كان ده‌كات‌و به‌رده‌وامه له وێناكردنی كورد وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی پرۆژه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی‌و ئه‌وه‌ی له كورد نزیك بێته‌وه شه‌قامی به‌گژدا ده‌كه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، نوری مالیكی كاتێك كه‌وته دژایه‌تیكردنی كورد و له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا خیتابی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی ده‌دا و هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر كورد، پشتیوانییه‌كی زۆری بۆ په‌یدابوو و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی یه‌كه‌می ده‌هێنایه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا جگه له‌دژایه‌تیكردنی كورد، هۆكاری تریش هه‌بوون بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی مالیكی.
له دوو ساڵی رابردوودا، كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌وپه‌ڕی توانای خۆیه‌وه پاڵپشتی كوردی ده‌كرد‌و له‌م قه‌یرانه خنكێنه‌ره داراییه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كرا به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی ده‌ناردو خۆی ده‌خسته‌به‌رده‌م تیری ره‌خنه‌ی كه‌سایه‌تی‌و كه‌ناڵه میدیاییه نه‌ژادپه‌رسته‌كانی عه‌ره‌بی عیراق. بۆ نموونه له یه‌كێك له‌و وێنه كاریكاتێرییانه‌ی كه وه‌ك ئاگری ناو پووش‌و په‌ڵاش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سینییه‌كی پڕ له دۆلار و زێڕی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه‌و خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه و پێشكه‌شی بارزانی كردووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ملكه‌چبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ بارزانی. چه‌ندین هێرشی میدیایی دیكه‌ی له‌و جۆره كرایه‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی‌و رایه‌كی گشتی تووندی له‌دژ درووستكراو شه‌قامی لێ هاندرا. ئه‌و فاكته‌رانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی هۆكاری تر یه‌كانگیربوون‌و، سه‌ره‌نجام تۆڵه‌ی گه‌نده‌ڵی ساڵانی رابردووی به‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویشیان لێكرده‌وه‌و " راپه‌ڕینی ته‌شرین"یان له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رپاكردو له‌كاریانخست.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی رابردوو بوونه‌ته په‌ندو عیبره‌ت بۆ سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆیان هێناوه‌ته ئاراوه كه له‌ئێستادا هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكی سیاسی عیراقی نا‌وێرن پشتیوانی له كورد و خواسته‌كانی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت دۆسته دێرینه‌كانیشمان كه ساڵانێكی زۆر كوردستان وه‌كو ماڵه گه‌وره‌یان وابوو، ناتوانن به‌ئاشكرا داكۆكی له كورد بكه‌ن، چونكه ده‌زانن ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی ده‌نگده‌رانیان‌و له شانۆی سیاسی دوورده‌خرێنه‌وه، ئه‌و راستییه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا به روونی ده‌ركه‌وت كه ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك له‌و دۆستانه نا‌وێرن قسه‌یه‌كی خێر سه‌باره‌ت به‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم بكه‌ن( هه‌ڵبه‌ت له‌م بابه‌تدا خه‌تای كوردیشی تێدایه).
له‌نوێترین رووداوی نێو ئه‌م چیرۆكه بێ كۆتاییه‌دا، عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق، مسته‌فا كازمی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئاسانكاریی بۆ كورد ده‌كات له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی كورد بۆ پرۆژه‌كانی داهاتووی. سه‌عداوی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات لیژنه‌كه‌یان بڕگه‌یه‌ك بۆ پرۆژه یاساكه زیاد ده‌كات كه هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی هه‌موو داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی ته‌نانه‌ت ساڵانی رابردووش راده‌ستی عیراق بكات، ئینجا به‌شه بوودجه‌ی 2021 ی ده‌درێتی!
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سه‌عداوی بۆ كازمی، هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كازمی به‌رده‌وام بێت له ئاسانكاریكردن بۆ كورد، ئه‌وا شه‌قامی عه‌ره‌بی لێ هانده‌ده‌ن‌و به‌ده‌ردی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌به‌ن.
فه‌ریق حه‌بیب
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25