riklam

وه‌فدی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی حسێن عارف به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 08:31 PM - 2020-12-30
.

.

وه‌فدێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ستران عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی، له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی حسێن عارف چیرۆك نووس و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی بواری ئه‌ده‌بی یان كرد.

سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی  مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵ پرسین و ئاگاداربوون بوو له‌ ته‌ندروستی چیرۆكنووس و كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌ده‌بی گه‌لی كورد.

لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د كه‌ریم سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئاگاداربون بووه‌،  له‌ دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حسێن عارفی چیرۆكنووس، كه‌ له‌ ژیانیدا به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌بی كوردی داوه‌ و له‌و نێوه‌نده‌شدا رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket