riklam

وەرتێ یەكەم ژنی كوردە فڕۆكەی بۆینگ لێدەخوڕێت

ژنان‌ 04:08 PM - 2020-12-30
.

.

وەرتێ ئەبوبەكر عەلی یەكەم فڕۆكەوانی ژنی كوردە لە عیراق كە فڕۆكەی بۆوینگ ٧٣٧ لێدەخوڕێت، لەساڵی 2015 بڕوانامەی لە فڕۆكەوانی شارستانی دانیمارك بەدەسهێناوە، لە كۆلێژی ئێیەر تاكسی بۆ خوێندنی فڕۆكەوانی فڕۆكەخانە. 

وەرتێ ئەبوبەكر عەلی ساڵی 1991 لەپارێزگای سلێمانی لە دایكبووەو 23 ساڵ تەمەنی لەدانیمارك بەسەربردوە، كاتێك خۆی و خێزانەكەی لە سەرەتای 90ەكان كوردستانیان جێهێشت و مافی پەنابەریان لە دانیمارك وەرگرت، باوكی وەرتێ پێشمەرگە بووە.

وەرتێ هەر لە منداڵیەوە خەونی ئەوەی هەبوو كە فڕۆكە لێبخوڕێت، بوو بەیەكەم ژن لەهەرێمی كوردستان و عیراق كە رێگەپێدانی لێخوڕینی فڕۆكەی قەبارە گەورە بەدەستبێنێت، دووای ماوەیەكی كورت، هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی دایمەزراندو ئێستا فڕۆكەی نیشتمانی عیراقی لێدەخوڕێت.

یەكەم گەشتی بۆ قاهیرە بوو، ئەم سەركەوتنەی وەرتێ هانی ژنانی تری كورد دەدات بۆ شوێنكەوتنی هەمان ئەو ڕێگا ئاڵنگارییە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket