riklam

سلێمانی - یادی رۆژی جیهانیی سینەما كرایەوە

ئەدەب وهونەر 11:36 PM - 2020-12-29
.

.

لە رۆژی جیهانی سینەمادا،یٔێوارەی ڕۆژی  ٢٠٢٠/١٢/٢٨ لە هۆڵی تەلاری هونەر،  بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ، مەراسیمێكی تایبەت بەو رۆژەی ڕێكخست. 

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا گروپی میوزیكی لوڕ چەند بەرهەمێكی هونەرییان پێشكەش كرد. دواتر وتاری بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و وەزارەتی ڕۆشنبیریی پێشكەش كران . 

پاشان خەڵاتی خۆری یٔاڵتونیی پێشكەش بە سێ هونەرمەندی داهێنەر لەبواری سینەما كرا. 

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی پێشكەش بە خانەوادەی هەردوو هونەرمەندی كۆچكردوو (یٔاسۆعومەر سوارە و پشتیوان نوری بەدەوی ) كرا .

 لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا چوار كورتە فیلم پێشكەش بە یٔامادەبووان كرا ، كە سەرجەمیان لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانی-یەوە بەرهەمهێنرابوون.

لە كۆتا ڕۆژی چالاكییەكانی یادی ڕۆژی جیهانیی سینەمادا، چەند فیلمێكی سینەماكاران و یٔەكتەرانی كورد نماییشكران.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket