riklam

ساڵی كشانی ئەستێرەكان

ئەدەب وهونەر 12:14 PM - 2020-12-29
.

.

ساڵی 2020 بۆ كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان، ساڵێكی پڕ‌ لە رووداو و پێشهاتی گرنگی سیاسی و تەندروستی و ئابووری و ئەمنی بوو، جگە لەوەش ئەوەی جێی سەرنجە ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و هونەری و وەرزشی كۆچی دواییان كرد، هەر بۆیە بۆ بەبیرهێنانەوە و تۆماركردنی گرنگترین ئەو رووداوانەی لەماوەی ساڵی رابردوودا لەگەڵیان ژیاین، PUKmedia سەرنجی وەرگرانی رادەكێشێت بۆ ئەو مەرگە بە كۆمەڵەی رووی لە كەسایەتی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتی و شاعیر و رۆشنبیران كرد:

لە ساڵی 2020 ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی ئاینی لە كوردستان كۆچی دواییان كرد كە هەندێكیان لەسەر ئاستی جیهان ناسراو بوون و شوێنكەوتوویان هەیە:

15-6-2020: میر كامیران خەیری بەگ یاریدەدەری میری كوردانی ئێزدی بۆ كاروباری ئاینی كۆچی دوایی كرد.

15-6-2020: مامۆستا مەلا محەمەدی بەحركە تێكۆشەری دێرین و كۆڵنەدەری بزوتنەوەی كوردایەتی دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

1-10-2020: بابەشێخ كەسایەتیی ناسراوی كوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەكان لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر لە تەمەنی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

7-10-2020: شێخ سالاری حەفید سەرپەرشتیاری مەزارگەی كاك ئەحمەدی شێخ و مەلیك مەحمود لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی بەنەخۆشی لەوڵاتی توركیا كۆچی دوایی كرد.

4-7-2020:  شێخ محەممەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی كەسایەتی ناسراوی ئاینی كوردستان و سەرۆكی تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

هاوكات لە ساڵی 2020 دا كەسایەتییە سیاسی و سەربازی و ئەكادیمی و ئیدارییەكانیش بەشی گەورەیان بەركەوت لە ماڵئاوایی كردنی یەكجاری، كە بەشێكیان بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایان كرد:

5-5-2020: ئیرەجی كەشكۆڵی سایەتمەداری كورد و دۆستێكی دێرینی سەرۆك مام جەلال لە پاریس بە ڤایروسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

31-7-2020: جەلال عەبدولقادر ناسراو بە (رائید جەلال) فەرماندەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد كە ماوەیەكی زۆربوو تووشی نەخۆشی درێژخایەن ببوو.

6-8-2020:  جەلیل گادانی، ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموكرات، لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

19-8-2020:  مامۆستای زانكۆ و پێشمەرگەی دێرین پرۆفیسۆر دكتۆر محەمەد كەساس جەباری سەرۆكی بەشی كوردی لە زانكۆی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

21-8-2020: باڵیۆز ئەحمەد بامەڕنی تێكۆشەری دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دیپلۆمات و پێشمەرگە و نوێنەری یەكێتی لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی دوای توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

7-9-2020: مامۆستا عومەر حەمەساڵح ناسراو بەمامۆستا عومەر شیرەمەڕی پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و زیندانی سیاسی و بریكاری پێشوتری وەزارەتی پەروەردەو سەرۆكی پێشوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

29-9-2020: سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسلێمانی گیانی لەدەستداو لەگۆڕستانی بەرلوت لەكەلار بەخاكسپێردرا.

31-10-2020: د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری پیشووی كەركوك لەئەمریكا بەهۆی جەڵدەی مێشكەوە كۆچی دوایی كرد.

10-11-2020: قادری حاجی عەلی كەسایەتی سیاسی دیاری كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

18-11-2020: فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.

22-11-2020: لیوا مەحمود بێسەری، فەرماندەی لیوای یەكی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دوای زیاتر لە مانگێك لەتووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

29-11-2020: عیدۆ بابا شێخ پەرلەمانتاری خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و برای بابا شێخی پێشووتری ئێزدیەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەتەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

1-12-2020 :بەهادین نوری سیاسەتمەداری ناسراوی كورد و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عیراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 

هەروەها 2020 ساڵی هەڵوەرینی هونەرمەند و نووسەر و شاعیران بوو، بەشێوەیەك لەمساڵدا دەتوانین بڵێین زۆرترین هونەرمەند بەجێیان هێشتین، PUKmedia ناو و رێكەوتی ماڵئاوایی ژمارەیەكیان دەخاتەڕوو:

رۆژی 26-7-2020: نووسەر و هونەرمەند و شێوەكار عەبدولستار تۆفیق ناسراو بە عەبدولستار شارباژێڕی لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

10-10-2020: مامۆستا و شاعیری ناوداری كورد عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە (ع. ع. شەونم) لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

25-10-2020:  كاكە مەم بۆتانی نووسەر و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

31-10-2020: جەلال مەلەكشا شاعیری ناوداری رۆژهەڵاتی كوردستان لەتەمەنی 69 ساڵیدا لەشاری سنە بەجەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

4-5-2020: سەعید گاباری هونەرمەندی كوردی أۆژئاوای كوردستان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

4-5-2020: نەجەف دەریا بەندەری نووسەر و وەرگێأی ناوداری ئێران كۆچی دوایی كرد.

25-5-2020: مستەفا خوأەم دڵ نوسەری ناوداری كورد و خاوەن چەندین بەرهەمی ئاینی لە شاری مهاباتی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد. 

30-5-2020: حەسەن حوسنی گەورە ئەكتەری ناسراوی میسر لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

15-6-2020: محەمەد عەلی كشاوەرز ئەكتەری ناوداری ئێران لە تەمەنی 90 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

22-6-2020: هونەرمەندی دیاری كورد عەتا چاوشین بە هۆی پەتای كۆرۆناوە لە سلێمانی گیانی لەدەست دا.

10-8-2020: هونەرمەند سابیر كوردستانی دوای توشبوون بەكۆرۆنا و مانەوەی بۆ ماوەی 12 رۆژ لەنەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە تەمەنی 65 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.

12-8-2020: هونەرمەندی میسری بواری شانۆو دراما (سەنا‌و شافع) لەتەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

14-10-2020: مەحمود یاسین هونەرمەندی میسری دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لەتەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

24-12-2020: محەمەد عەلی شاكر، میوزیكزان و ئاوازدانەری بەناوبانگی كورد، لەتەمەنی 76 ساڵیدا لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری قامیشلۆ لەرۆژئاوای كوردستان بەنەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

26-12-2020:هونەرمەند ئاری بابان بەڕێوەبەری پێشووتری كتێبخانەی گشتی سلێمانی لە تەمەنی 67 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

 

وەرزشوانانی كوردستان و جیهانیش لە لێشاوی ماڵئاوایی یەكجاری ساڵی 2020 بێبەش نەبوون و چەندین ئەستێرەی ناسرا و دیاری ئەو بوارە كشان، لەو ناوە دیارانەی بواری وەرزشیش:

3-5-2020: نەشوان شێروانی راهێنەری دیاری تایكواندۆ لە كوردستان لە رووداوێكی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.

11-6-2020: توانا حەمە نوری وەرزشكاری شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. 

12-6-2020: عەلی هادی راھێنەری پێشووی یانەی زاخۆ بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

21-6-2020: ئەحمەد رازی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی عیراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.

24-6-2020: محەمەد یاسین پاڵەوانی عیراق و ئاسیا لە یاری بەرزكردنەوەی قورسایی بەكۆأۆناوە لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.

10-7-2020: وەرزشكاری  دیاری پێشووی كوردستان و گەرمیان  عەبدول وەهاب عەباس جێگری سەرۆكی یانەی كفری پاش مانەوەی دوو سەعات لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

25-11-2020: دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ ئەرجەنتین و جیهان لەتەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

10-12-2020:پاوڵۆ روسی، ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی جیهانی ساڵی 1982 لە تەمەنی 64 ساڵی كۆچی دوایكرد.

13-12-2020: دلێر رەسوڵ وەرزشكار پێشووی دیاری باسكەی كوردستان و هەڵبژاردەی عیراق، پاش ململانێییەكی درێژ لەگەڵ نەخۆشی، كۆچی دوایی كرد.

5-5-2020: ئیقبال لوتفەڵا أاهێنەری تۆپی سەرمێزی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لە سنە، گیانی لەدەست دا.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket