riklam

دیاری عومەر.. گەنجینەیەکی نوێی نواندن

ژنان‌ 03:18 PM - 2020-12-28
.

.

دیاری عومەر،  کەسایەتیەکی گەنج و بوێری سەرتەختەی شانۆ و ناو دراماکانە، ئەو وەک گەنجی و جوانییەکەی گەنجیەنەیەکی نوێی نواندنەو و دەرهێنەرەکان هەر ڕۆژە و لە فاسیلە و مەشهەدێکی نوێدا ئەم بەهرە نوێیەمان نیشان دەدەن. 

دیاری ئەکتەرێکی ڕچەشکێن و بەرجەستەکارێکی واقیعییە  کە بێ سڵەمینەوە و ترس ڕۆڵ دەبینێت و ڕۆژ بە ڕۆژ خەرمانی هونەری و بەهرەکانی بۆ پێشەوە دەبات.

دیاری عومەر لەگەڕەکی توی مەلیک لەشاری سلێمانی لەدایکبووە ، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەولانا خالید بووە ، قۆناغی ناوەندی لە توی مەلیکی کچان بووە..

دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ _ نواندن ساڵی 1997 – 2001

_ هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ ..

_ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەزانکۆی سەڵاحەدین _ کۆلێژی هونەر _ بەشی سینەما_ نواندن ..

- لە شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە دەبێت بە مامۆستای سەرەتایی لە قوتابخانەی بێساران

پاشان دەچێتە کۆلێژی هونەرە جوانەکان ساڵی 2006 بۆ 2010 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سەڵاحەدین بەشی سینەما تەواو دەکات دوای چوار ساڵ خوێندن لە شارۆچکەی زەڕایەن دەبێت بە مامۆستای قۆناغی سەرەتایی ..

 وەک سەرپەرشتیاری هونەریی لەچالاکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کاری کردووە ..

خاڵی دەستپێکی کاروانی نواندنی دیاری عومەر دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەریی (گۆڕستانێکی نوێ) کاری دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو حسێن میسری بوو ساڵی1997 

ساڵی 1999 بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند گەزیزە عومەر و هاوڕێیانی تیپی شانۆیی (هاوڕێیانی گەزیزە) یان دامەزراندەوە . لە ساڵی 1999 تا ساڵی 2013 ماوەی 13ساڵ لەو گروپەدا وەک ئەکتەر و سکرتێری تیپەکە کاریکردووە بەشداریی زۆربەی کارە هونەرییەکانی کردووە..

سەرجەم کارەکانیش لەنووسین و دەرهێنانی گەزیزه عومەر بووە ، بەشێکی زۆری لەکارە شانۆگەریەکان لەدەرەوەی وڵات نمایشکراون ، لەوانە: وڵاتی (سوید ، ئێران ، بەڕیتانیا، هیندستان) و چەندین وڵاتی دیکە

- هەروەها بەشداری مۆنۆدرامایەکی کردووە کەلە وڵاتی هیندستان بەشدارییان کردبوو ..

ئەندامی گرووپی کۆڕی شانۆیی (با)یە ، ساڵی 2015 بەشداری کردووە لە شانۆگەری (سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردووی لێنیشتووە) لەدەرهێنانی / هۆرێن غەریب  یەکەم ئەزموونی بوو بۆ گروپی کۆڕی شانۆیی (با)

ماوەی چوار ساڵ لەمنداڵپارێزی کوردستان لە کازیوەی سەرا مامۆستای شانۆ بووە ..

883814_422533214505231_1174444968_o.jpgئەزموون و بەخششە هونەریەکانی لەماوەی دەستپێکی کاروانی هونەریدا بریتین لە :

(چاوەڕوانی تروسکەی ئەستێرەکان ، گۆڕستانێکی نوێ ، بێدەنگ بوونی جیهان ، سیحربازەکە ، کورتە فیلمی کۆتاییەکان ، جەنگی ژوورەکان ، میوانی ئەم ئێوارەیە ، ئۆپەرێتی میوەکان ، ماڵێکی پڕ لە جانتا ، گوڵەکانی مەنفا ، هێشتا قسەکانمان تەواو نەکردووە ، کارەکەرەکان ، سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردووی لێنیشتووە ، خواحافیز تا نازانم کەی ، وەک قەقنەس ئەسووتێم ، موخاتر و ژنانی گەڕەک ، ژیانی من ، بەهەشتی شانۆ ، بیر ئەچیتەوە وەک ئەوەی هەر نەبووبی ، )

132873740_1350373558643783_2923520285254711549_n.jpg

بەشداری دوو زنجیرە درامای کردووە بەناوەکانی :

درامای ( گەڕان بەدوای سێبەرەکان ) لەدەرهێنانی / هاوڕێ مستەفا 

درامای ( سۆما) / لەدەرهێنانی / فوئاد جەلال

ساڵی 2000 بەشداری کورتە فیلمی (کۆتاییەکان)ی کردووە لەدەرهێنانی/ هاوڕێ مستەفا 

کەتێیدا خەڵاتی( چڵە نێرگزی ئاڵتوونی) بۆ باشترین ئەکتەری کچ وەرگرت لەڤێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لەسلێمانی ..

لەماوەی چوار ساڵی خوێندن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشداریی 6 کورتە فیلمی کردووە وەک نواندن ، 5 کاری پشتی کامێرا ، 1 سیناریۆی نوسیوە..

- ماوەی 9 ساڵە تەنها لەکەناڵی کوردسات لەبەشی دۆبلاج کاردەکات ..

132937318_433041528106774_4311094207502412085_n.jpg

لەژیانی هونەریدا لەبەرامبەر بەخشش و بەشدارییە هونەرییەکانی چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە، لەوانە:

ساڵی 2016 خەڵاتی رێزلێنانی لەلایەن بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیریی بەشی شانۆی سلێمانی پێبەخشراوە..

ساڵی 2018 خەڵاتی سەندیکای هونەرمەندانی پێبەخشراوە..

خەڵاتی هۆڕایزنی وەرگرتووە – هۆڕایزن گروپێکن خەڵات پێشکەش بە گەنجانی چالاک دەکەن..

ساڵی 2000 وەک باشترین ئەکتەری کچ لەکورتە فیلمی (کۆتاییەکان)دا لەڤێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لەسلێمانی خەڵاتی وەرگرتووە.. 

نوێترین کاری هونەری بەڕۆڵی (ناستیا) بەشداری شانۆگەری (زەلکاو)ی کردووە لەنوسینی / مەکسیم گۆرگی 

لە دەرهێنانی / کامەران ڕەئووف  بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانیە لەئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان ڕاگیراون 

بەدەر لەکاری هونەری دیاری عومەر مامۆستای قۆناغی سەرەتاییە لە قوتابخانەی مەهاباد.

PUKmedia کۆچەر عومەر

132729392_1354756798204033_3529082463127985904_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket