riklam

چۆن و بۆچی پێویسته‌ كاربه‌ده‌ستان به‌شداری سمینارو كۆنفرانسه‌كان بكه‌ن

بیروڕا 11:11 AM - 2020-12-28
.

.

له‌ هه‌موو سمینارو كۆنفرانسه‌كان تێبینی ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی باشی به‌رپرسه‌كان به‌شدار ده‌بن، كاتێك ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ ریزی یه‌كه‌مه‌وه‌ كورسیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ هه‌ر زوو به‌شی هه‌ره‌ زۆریان ده‌ڕۆن و به‌شداریكردنه‌كه‌یان ته‌نیا ده‌بێته‌ شتێكی ته‌شریفاتی، كه‌ دواتر وێنه‌ی چالاكییه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاواتی رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كانه‌، چونكه‌ كاتێك ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی وه‌كو چالاكییه‌كی زانستی كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌ پێشتر له‌ رووی زانستی كێشه‌یه‌كی ده‌ستنیشانكردووه‌و، چاره‌سه‌ریشی بۆ داناوه‌، جا كاتێك ئه‌و ده‌زگایه‌ كۆمه‌ڵه‌ راوێژكاری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان یان ئه‌ندامانی لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی نزیك له‌ بابه‌ته‌كه‌ داوه‌ت ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌یه‌ تا ده‌ستنیشانی ده‌رده‌كه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی راسته‌وخۆ بگاته‌ لایه‌نی به‌رپرس و جێبه‌جێكار. كه‌واته‌ پێویسته‌ ئه‌وانه‌ راسته‌وخۆ تا كۆتایی دانیشن و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌رێكیشیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت سه‌رنجه‌كانیان بنووسن، تا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگرێك یان وه‌زیرێك یان هه‌ر به‌رپرسێك نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت پێویسته‌ یه‌كێك له‌ راوێژكاره‌كانی یان نوێنه‌رێكی بنێرێت تا كۆتایی بمێنێته‌وه‌و شته‌كان تۆمار بكات، دواتریش به‌شێوه‌ی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل داوای ئه‌نجامه‌كه‌ی لێبكات.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ به‌ ڕووی چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ ئاریشه‌و كێشه‌كان ده‌كاته‌وه‌، ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانیش رۆڵی خۆیان ده‌بینن له‌ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزی و كێشه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌كه‌ونه‌ كاریش بۆئه‌وه‌ی رۆڵی مه‌زنتر ببینن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات.

به‌و ئومێده‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و رێكخراوو ته‌واوی ده‌زگاكان ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرن.

جه‌عفه‌ر گوانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket