riklam

ژنێک سەختی ژیان نایبەزێنێت

ژنان‌ 09:22 PM - 2020-12-25
.

.

17 ساڵە هاوسەرگیری كردوە، هاوشانی پیاوەكەی پاڵ  بەعەرەبانەوە دەنێت و بژێوی منداڵەكانی دەردەهێنێت، ئاواتی ئەوەیە كەژیانی خەڵك باش ببێت.

ئەو ژنە كە مەرجی هەبووە كە ناوی نەهێنرێت و رووخساری بەروونی پیشان نەدرێت، لەبارەی ئەو كارەیەوە وتوویەتی:" 17 ساڵە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە،خاوەنی كوڕو كچێكە..شەوان لەگەڵ كچە بچووكەكەی بە شەقامە گشتییەكانی شاری سلێمانیدا دەگەڕێت بە عارەبانەیەكەوە شێلم دەفرۆشێت.

ئەو ژنە ئەوەشی وتووە:"  هاوژینەكەشم هەمان كار دەكات، بەڵام ئەو لە بەیانییەوە تا ئێوارەو شەوانیش نۆرەی منە‌ بە عارەبانەی هاوژینەكەم شێلم دەفرۆشم بۆ بژێوی خۆم و خێزانەكەم.

لەبارەی بژێوی ژیانی خۆی زیاتر قسەیكردوەو وتوویەتی:" سەرەڕای ئەوەی خۆم و هاوژینەكەم كاردەكەین، بەڵام ژیان هێندە قورس بووە هێشتا فریا ناكەوین و دۆخی داراییمان خراپە.

  ئەو ژنە  ئاواتی ئەوەیە لە وڵاتێكی پڕنەوت و خێروبێردا دۆخی خەڵك باش ببێت.

PUKmedia ماڵپەڕی راچەڵەكین

 

111.jpg

222.jpg

444.jpg

555.jpg

666.jpg

3333.jpg

7777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket