riklam

یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ مه‌سیحیه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:20 PM - 2020-12-25
.

.

به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێوه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٠/١٢/٢٥ دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی و سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی كڵێسای ماریوسف-یان له‌شاری سلێمانی كرد.

پیرۆزبایی هاوسه‌رۆكان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق-یان راگه‌یاند.

دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر وتی: خوشحاڵین كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، هیوا خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هه‌وێنی زیاتر قوڵبوونه‌وه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كریزی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئاین و ئاینزا و پێكهاته‌ جیاجیاكان هه‌رێمی كوردستان.

راشیگه‌یاند: ساڵی 2020 ساڵێكی سه‌خت و دژواربوو كه‌ په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و ئاڵێنگارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان ته‌نگیان به‌ هاوڵاتیان هه‌ڵچنیبوو، بۆیه‌ له‌ ساڵی نوێ پێویستمان به‌ هه‌ڵوێست و كاری جددی بوێرانه‌ هه‌یه‌، بۆ به‌دی هێنانی ژیانێكی شایسته‌ی و دابین كردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال و كار جدی ده‌كات بۆ پاراستنی پێگه‌ و رۆڵ  و ماڵ و موڵكی برایانی ئاینی مه‌سیحی و ئاینزا و پێكهاته‌كانی تر، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، له‌ڕێی ده‌رچواندنی یاسای په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌یمه‌ن عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری كڵێسای ماریوسف له‌شاری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی و مه‌سیحیه‌كانی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی، و سوپاسی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كرد بۆ پاڵپشتی كردن و پاراستنی پێگه‌و كه‌لتوور و دابونه‌ریتی مه‌سیحیه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی.

PUKmedia تایبه‌ت

15.jpg

 

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket