مۆتیفه شیعرییه‌كانی هه‌ندرێن خۆشناو له پێشانگایه‌كدا
ئەدەب وهونەر 05:44 PM - 2020-12-24.
هه‌ندرێن خۆشناوی شێوه‌كار و كاریكاتێریست و رۆژنامه‌نووس، له چالاكییه‌كی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م پیشانی هونه‌ردۆستان و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ر ده‌دات، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له چه‌ند مۆتیفێك له ژێر ناوی (مۆتیفه شیعرییه‌كان)دا كۆبوونه‌ته‌وه، له پێشانگایه‌كدا خۆیان پیشانی بینه‌ران ده‌ده‌ن، پێشانگایه‌كی ئۆنڵاین و له چه‌ندین سایتی هونه‌ری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
پێشه‌كی له پێناسه‌یه‌كی كورتی مۆتیفدا.
هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: مۆتیف له ئه‌سڵدا وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نساییه، له ئه‌ده‌بدا به مانای بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی، یان ئه‌و بابه‌ته‌ی كه دووباره ده‌بێته‌وه له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا، یان چه‌مكێكی دووباره و چه‌ندباره كراوه، له شیعریشدا هه‌ڵگری نیشانه و ئاماژه سیمبولیهكانه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ هه‌ست و ناخ و بیروڕاكانی شاعیردا هه‌یه، له هونه‌ریشدا ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه ده‌ربڕی حاڵه‌تێكی ئه‌ده‌بی یان هه‌ڵوێستێك یان رووداوێك له چیرۆكێكی دیاركراوه، كه ده‌بێته سیمبولێك بۆ ناسینی ئه‌و حاڵه‌ته دیاركراوه، له هزر و بیری بینه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و ته‌مه‌نێكی درێژتر به نووسینه ئه‌ده‌بیه‌كه ده‌به‌خشێت. هونه‌رێكی گرافیكی ساده‌یه و واباوه كه به ره‌ش و سپی بكێشرێت، و بابه‌تی مۆتیفهكهش له بابه‌تی نووسینه ئه‌ده‌بییه‌كه هه‌ڵێنجراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پێشانگایه كاری ساڵانی پێشووترن و هی نزیكه‌ی 15 ساڵ به‌ر له ئێستان، و له‌گه‌ڵ پارچه هۆنراوه و شیعرییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره له پێشانگایه‌كدا نمایش ده‌كرێن، به ستایلێكی نوێ و هونه‌ریانه كۆكراونه‌ته‌وه، و ئهرشیفكراون، و بینه‌رێكی زۆرتر له هۆڵی پێشانگاكان ده‌توانن بیانبینن.
هه‌ركه بینه‌ر چاوی به مۆتیفهكان ده‌كه‌وێت، هه‌ست به جیاوازی كار و ستایل و شێوازی كاركردنی هونه‌رمه‌ند ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاری ساڵانی پێشووترن، به‌ڵام هه‌ست به ماندووبوون و داهێنانێك ده‌كرێت له ئه‌نجامدانی بیرۆكه‌كاندا، واباوه كه هونه‌رمه‌ندان مۆتیف به ساده‌یی و به‌بێ ره‌نگ به ره‌ش و سپی ده‌كێشن، به‌ڵام له‌م مۆتیفانهی هونه‌رمه‌نددا ره‌نگ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهاتووه و چه‌ندین كار و ئه‌ركی هونه‌ری پێ سپێردراوه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كاركردن له‌م مۆتیفانهدا هه‌وڵمداوه جیاوازییه‌ك بكه‌م له كاره‌كانمدا، راسته كه واباوه مۆتیف به ره‌ش و سپی بكێشرێت، به‌ڵام من هه‌وڵمدا ره‌نگ بخه‌مه ناو ئه‌و هونه‌ره گرافیكیه و ژیان و جووڵه‌یه‌كی پێ ببه‌خشم وه‌كو هه‌ر كه‌ڤاڵێكی شێوه‌كاری تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیاندا بكه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و كاتی یه‌كه‌م جار بوو كه مۆتیف به شێوه‌ی دیگیتاڵ ئارت بكێشرێت و بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌موو به كۆمپیوته‌ر كێشراون و دیگیتاڵ ئارتن، ئه‌و كات ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌ری و شتێكی نوێ بوو.
PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی – هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25