مۆتیفه شیعرییه‌كانی هه‌ندرێن خۆشناو له‌پێشانگایه‌كدا
ئەدەب وهونەر 11:55 AM - 2020-12-24.
هه‌ندرێن خۆشناوی شێوه‌كار و كاریكاتێریست و رۆژنامه‌نووس، له چالاكییه‌كی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م پیشانی هونه‌ردۆستان و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ر ده‌دات، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له چه‌ند مۆتیفێك له ژێر ناوی (مۆتیفه شیعرییه‌كان)دا كۆبوونه‌ته‌وه، له پێشانگایه‌كدا خۆیان پیشانی بینه‌ران ده‌ده‌ن، پێشانگایه‌كی ئۆنڵاین و له چه‌ندین سایتی هونه‌ری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
پێشه‌كی له پێناسه‌یه‌كی كورتی مۆتیفدا.
هه‌ندرێن خۆشناو وتی: مۆتیف له ئه‌سڵدا وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نساییه، له ئه‌ده‌بدا به مانای بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی، یان ئه‌و بابه‌ته‌ی كه دووباره ده‌بێته‌وه له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا، یان چه‌مكێكی دووباره و چه‌ندباره كراوه، له شیعریشدا هه‌ڵگری نیشانه و ئاماژه سیمبولیه‌كانه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ هه‌ست و ناخ و بیروڕاكانی شاعیردا هه‌یه، له هونه‌ریشدا ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه ده‌ربڕی حاڵه‌تێكی ئه‌ده‌بی یان هه‌ڵوێستێك یان رووداوێك له چیرۆكێكی دیاركراوه، كه ده‌بێته سیمبولێك بۆ ناسینی ئه‌و حاڵه‌ته دیاركراوه، له هزر و بیری بینه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و ته‌مه‌نێكی درێژتر به نووسینه ئه‌ده‌بیه‌كه ده‌به‌خشێت. هونه‌رێكی گرافیكی ساده‌یه و واباوه كه به ره‌ش و سپی بكێشرێت، و بابه‌تی مۆتیفه‌كه‌ش له بابه‌تی نووسینه ئه‌ده‌بییه‌كه هه‌ڵێنجراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پێشانگایه كاری ساڵانی پێشووترن و هی نزیكه‌ی 15 ساڵ به‌ر له ئێستان، و له‌گه‌ڵ پارچه هۆنراوه و شیعرییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره له پێشانگایه‌كدا نمایش ده‌كرێن، به ستایلێكی نوێ و هونه‌ریانه كۆكراونه‌ته‌وه، و ئه‌رشیفكراون، و بینه‌رێكی زۆرتر له هۆڵی پێشانگاكان ده‌توانن بیانبینن.
هه‌ركه بینه‌ر چاوی به مۆتیفه‌كان ده‌كه‌وێت، هه‌ست به جیاوازی كار و ستایل و شێوازی كاركردنی هونه‌رمه‌ند ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاری ساڵانی پێشووترن، به‌ڵام هه‌ست به ماندووبوون و داهێنانێك ده‌كرێت له ئه‌نجامدانی بیرۆكه‌كاندا، واباوه كه هونه‌رمه‌ندان مۆتیف به ساده‌یی و به‌بێ ره‌نگ به ره‌ش و سپی ده‌كێشن، به‌ڵام له‌م مۆتیفانه‌ی هونه‌رمه‌نددا ره‌نگ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهاتووه و چه‌ندین كار و ئه‌ركی هونه‌ری پێ سپێردراوه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندرێن خۆشناو وتی: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كاركردن له‌م مۆتیفانه‌دا هه‌وڵمداوه جیاوازییه‌ك بكه‌م له كاره‌كانمدا، راسته كه واباوه مۆتیف به ره‌ش و سپی بكێشرێت، به‌ڵام من هه‌وڵمدا ره‌نگ بخه‌مه ناو ئه‌و هونه‌ره گرافیكیه و ژیان و جووڵه‌یه‌كی پێ ببه‌خشم وه‌كو هه‌ر كه‌ڤاڵێكی شێوه‌كاری تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیاندا بكه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و كاتی یه‌كه‌م جار بوو كه مۆتیف به شێوه‌ی دیگیتاڵ ئارت بكێشرێت و بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌موو به كۆمپیوته‌ر كێشراون و دیگیتاڵ ئارتن، ئه‌و كات ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌ری و شتێكی نوێ بوو.
PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی – هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28