riklam

پۆلیس:لەهەولێر 65 حاڵەتی كوشتن و 32 روداوی تەقەكردن تۆماركراون

کوردستان 06:36 PM - 2020-12-23
.

.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا لەهەولێرو دەوربەری 65 حاڵەتی كوشتن و 32 رووداوی تەقەكردن رویانداوەو 183 تۆمەتباریشیان دەستگیركردوە كە دوای ئەنجامدانی تاوان بۆ هەولێر هەڵهاتوون.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری تاوانە جۆراوجۆرەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیانی بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا: 10 هەزارو 681 تاوان ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 9 هەزارو 846 تاوان ئاشكراكراون و دراون بەدادگا.

وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا 4 هەزارو 301 تۆمەتبارمان دەستگیركردوە لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایانەی لەسەریان تۆماركراون كە خۆیان لەشەڕو دزی و تەقەكردن و تاوانی تر دەبینێتەوە.

لەبارەی تاوانەكانی كوشتنەوە، رائید هۆگر عەزیز رایگەیاند: لە ساڵی 2020دا لەسنوری پارێزگای هەولێر 65 تاوانی كوشتن ئەنجامدراون و بەشێكی زۆری كەیسەكانیان یەكلاكراونەتەوەو تۆمەتباران روبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

دەشڵێت: لەمساڵدا 32 رووداوی تەقەكردن روویداوەو 29 تەقەكەریان دەستگیركراون و دراون بەدادگاو ئەوانەی تریش دەستگیرنەكراون، هەروەها 183 تۆمەتباریش كە دوای ئەنجامدانی تاوان بۆ هەولێر هەڵهاتوون دواتر دەستگیركراون و رەوانەی شارەكانی عیراق كروانەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو:  هێزەكانمان دەستیان بەسەر 98 ئۆتۆمبێلدا گرتوە كە خەڵكیان هەراسانكردوەو لەشەقامە گشتییەكان نمایشیانكردوە، لەترافیك لایت و شوێن گشتیەكانیش هەزارو 105 سواڵكەریان دەستگیركردوە و دەستیان بەسەر 45 تۆن دەرمانی ساختەشدا گیرتوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket