riklam

ئەنجامی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا دەبرێتە پەرلەمان

کوردستان 04:13 PM - 2020-12-23
.

.

حكومەتی هەرێم راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوەداوە كە ئەمڕۆ23ی 12ی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە .

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی كرد كە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا بوون و چەندین دیدارو كۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵی ئەنجامدا. 

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەكی بۆ حكومەتی فیدراڵی نەهێشتووەتەوەو لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو پابەندبوونەكانی خۆی جێبەجێكردووە لە پێناو چارەسەكردنی كێشەكان و گەیشتن بەڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەكانمان نابین. وتیشی بەداخەوە بابەتی مووچەو شایستە داراییەكان، كراوەتە كارتێكی فشاری سیاسیی لە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان . 

سەرۆك وەزیران داوایكرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان، وەك لایەنی سێیەم لەمەودوا بەشدار بێت لە دانوستانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی ماف و ئەركەكانی هەر لایەك دیاربێت. 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان، دە‌رئە‌نجامی سە‌ردانە‌كە‌یان بۆ بە‌غدا خستە‌ڕوو رایانگە‌یاند: ‌هۆكاری سە‌ردانە‌كە‌یان لە‌پێناو بە‌دە‌ستهێنانی شایستە‌ داراییە‌كانی خە‌ڵكی هەرێمی كوردستان و مووچە‌خۆران بوو، هە‌روە‌ها باسیان لە‌چۆنییە‌تی رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پشكی هە‌رێمی كوردستان لە‌پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كرد كە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی عیراق دواتر پە‌سە‌ندیكرد، ئاماژەیان بەناوە‌ڕۆكی گفتوگۆكانیان كرد لە‌سە‌ر جێبە‌جێكردنی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتهَنانی دارایی. 

وەفدە‌كە‌ ئە‌وە‌یان دووپاتكردە‌ووە‌ كە‌ سە‌ردانیان بۆ بە‌غدا بە‌مە‌بە‌ستی جێبە‌جێكردنی یاساكە‌ بوو نە‌ك دانوستاندن لە‌سە‌ر یاساكە‌، ئە‌و مە‌رجانە‌ی لە‌سە‌ر هە‌رێمی كوردستان بوون لە‌لایە‌ن هە‌رێمە‌وە‌ جێبە‌جێ كراون و هیچ هۆكارێك نە‌ماوە‌ بۆ تە‌مویل نە‌كردنی هە‌رێمی كوردستان. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ پێویستە‌ حكومە‌تی فیدراڵ، بە‌زووترین كات پشكی هە‌رێم  بە‌پێی یاساكە‌ بنێرێت.

ئەنجومەنی وەزیران ، هەروەها بڕیاریدا وردەكارییەكانی دانوستان و دوا هەڵوێستی بەرپرسانی بەغدا بەرامبەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، بخاتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و رای گشتی هەرێمی كوردستان. 

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا رەشید وەزیری پلاندانان، پێشبینی و بەرچاوڕوونیی پێویستیان سەبارەت بەداهات و خەرجی و كورتهێنان لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021  و ئامادەكارییەكانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو. دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، چەندین پێشنیار و راسپاردەی پێویست بۆ رێكخستنەوەی خەرجی و باج و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان خرانەڕوو. 

لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی راسپارد كە بەوردی چاودێری بازاڕەكان بكەن و سنوورێك بۆ گرانكردنی نرخەكان دابنرێت كە هەندێك كەس دەیانەوێ ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و زیادكردنی بارگرانیی لە سەر هاووڵاتییان بقۆزنەوە . 

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران دۆخی پەتای كۆرۆناو جۆری نوێی ڤایرۆسەكەی لە هەرێمی كوردستان تاووتوێ كردو وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، راپۆرتێكی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان لە شوێنە گشتییەكان و كەرتی تایبەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووندتر بكرێن .

ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنەكانی لە دایكبوون ( كریسمس) و سەری ساڵیی نوێ ، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و بە تایبەتی خوشك و برا كریستیانەكان دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاریدا، ڕۆژانی 12/27 تا  2021/1/2 پشووی رەسمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

PUKmedia 

 

99855.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket