riklam

سلێمانی.. چەندین فیلمی نوێی سینەمایی نمایشدەكرێت

ئەدەب وهونەر 10:40 AM - 2020-12-23
.

.

بەبۆنەی یادی سینەماوە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەند، بۆ یەكەمینجاریش 12 فیلمی نوێ نمایشدەكات.

لەوبارەیەوە مەریوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: لە رۆژی جیهانی سینەمادا، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە هۆڵی تەلاری هونەر رێوڕەسمێكی تایبەت رێكدەخات و تێیدا 12 فیلمی نوێ نمایشدەكات، كە سەرجەمیان لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانی-یەوە بەرهەمهێنراون.

وتیشی: هەر لە درێژەی چالاكییەكانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانی-دا چەند هونەرمەندێكی شارەكە خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت و چەندین پارچە میوزیك و گۆرانی پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێت.

راشیگەیاند: رێوڕەسمەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە 28 -12-2020 دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت.

بۆ یەكەم جار لە فەڕەنسا برایانی لۆمیر یەكەم سینەماتۆگراف (كامیرای فیلم هەڵگرتن)یان داهێنا و دەستیان پێ كردووە، لەو رۆژەدا وێنەی جووڵە دەستی كرد بەنمایش و ساڵی 1895 یادی 100 ساڵەی لە پاریس كرایەوە و ئێستەش ئەو هۆڵە سینەمایییە لە فەڕەنسا بەردەوامە و ساڵانە لە وڵاتان یادی ئەو ڕۆژە دەكرێتەوە بەشێوەی جیاواز.

PUKmedia  ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket