riklam

کێ مەنێرە بۆچی؟

بابەتی گۆڕاو 02:18 PM - 2020-12-22
.

.

کێ مەنێرە بۆچی؟
عوسمان بە وەفد بۆ مەشهەد
ژنی سفور بۆ مەرقەد
سمۆرە بۆ سەوای گوێز
سەنی بۆ رێی ناڵپارێز
پیر بۆ کڕینی سەموون
پارتی بۆ پیرەمەگروون
ھەرزەکار بۆ خوازبێنی
شێخ دارا بۆ پێشبینی
تڕزل بۆ مفاوەزات
واسیتە بۆ جەوازات
کارتی دەعوەت بۆ فەقیر
قەل بۆ حیمایەی ھەنجیر
بەراز بۆ باغ و بێستان
جەندرمە بۆ کوردستان
چەک بۆ دوبەی و ریاز
شیعە، سەردانی حیجاز
کەوچک بۆ چای دیشلەمە
فیسار خان بۆ تەرجومە
نەخۆش فەحسی ئۆنلاین
رەحمەت بۆ پیاوی خایین
دەستخۆشیی بۆ بێ حورمەت
سکاڵا بۆ حکومەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket