riklam

خورماتوو.. ریز لەمامۆستایەکی بەئەزموون دەگیرێت

ئەدەب وهونەر 11:14 PM - 2020-12-21
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١⁄ ١٢ ⁄ ٢٠٢٠ لەقاوەخانەی ماڵی كلتووری خورماتوو، قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە وەرگێڕ و نووسەر مامۆستا   سابیر شاكر  ناسراو بە  مەلوول پەرێشان .

لەم كۆڕەدا، كەدەیان ھاوشاریانی مەلوول ئامادەی بوون،  قەڵغانی رێكخراوی جەماوەریی و قەڵغانی قاوەخانەی كلتووری خورماتوو، پێشكەش بەمامۆستا سابیر كرا، لەپای ئەو خزمەتەی كردوویەتی لەبواری وەرگێڕان و ئەدەب و پەروەردەدا.

سەرەتای كۆڕەكە بەبەخێرھاتنی ئامادەبوان دەستی پێكراو پاشان ھەردوو وتاری قاوەخانەی كلتووری خورماتوو و دەستپێشخەرانی رێزلێنان و ئەدەب دۆستانی خورماتوو، لەدوای یەك خوێندرایەوە.

پاشان كورتە باسێك لەسەر ژیانی مامۆستا سابیر لەلایەن چیرۆكنووس بەكر دەروێشەوە پێشكەشكرا، دوای ئەوە مامۆستاو نووسەر سالار سەمین قەڵغانی رێزلێنانەكەی بەخشیە مەلوول پەرێشان، دواتر مامۆستا سابیر لەماوەی ٢٠ خولەكدا وتارێكی بەپێزی پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

ھەر لەچوارچێوەی كۆڕەكەدا، دوو قەڵغانی رێزلێنانی تر پێشكەش بەمەلوول پەرێشان كرا، یەكەمیان قەڵغانی رێكخراوی جەماوەریی كەلەلایەن شێوەكار جمعە كەریم بەخشرایە مامۆستا سابیر، دووھەمیشیان قەڵغانێكی شاعیر تۆفێق شێخانی بوو.

لەكۆڕەكەدا رەمەزان كەركووكی پارچە شیعرێكی پێشكەش كرد و شاعیر بورھان بەرزنجی بەوتارێك بەشدار بوو.

ھەروەھا وتاری نووسەر ئەحمەد مەحەمەد ئیسماعیل، كەلەبەر باری تەندروستی نەیتوانی ئامادەی كۆڕەكە بێت، خوێنرایەوە. 

دوای ئەوە كۆڕەكە كۆتایی پێھات و بەشداربووان خۆشحاڵی خۆیان بەم دیدارە دەربڕی.

PUKmedia عەدالەت میعاد 

 

بلبا.jpg

یلبل.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket