riklam

كازمی:موچەی فەرمانبەرانی پلە نزمەكان كەمناكرێتەوە

عیراق 09:55 PM - 2020-12-21
.

.

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتەنها جێناهێلێن و لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەگەینە رێكەوتن. دەشڵێت: كەمكردنەوەی مووچە لەساڵی داهاتوودا فەرمانبەرانی پلە نزمەكان ناگرێتەوەو لەسەر پلە باڵاكان جێبەجێ دەكرێت و قەوارە سیاسیەكانیش پشتیوانی لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەكەن.

دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق لەكۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆ 21ی 12ی 2020ی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: فەرمانبەرانی پلە نزمەكان لەبودجەی ساڵی 2021دا مووچەكانیان كەمناكرێتەوە كە زۆرینەی گەلی عیراق پێكدێنن، بەڵكو مووچەی پلە باڵاو تایبەتەكان كەمدەكرێتەوە.

وتیشی: پرۆژە یاسای بودجەی 2021 خراوەتە بەردەم قەوارە سیاسیەكان و سەرجەمیان پشتیوانیان لێكردوە.

لەبارەی رێككەوتنیش لەگەڵ هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی: خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتەنها جێناهێڵین و لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەگەینە رێككەوتن.  

لای خۆشیەوە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند:گۆڕانكاری لەبەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی بۆ پارێزگاریكردنە لەئابوری عیراق و ئەو جیاوازییەی لەداهاتدا دەستدەكەوێت تا پشتیوانی توێژی هەژارانی پێبكرێت.

راشیگەیاند: پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هەنگاوی یەكەمە بۆ چاكسازی ئابوری لەعیراقدا.

هەر لەبارەی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقەوە، خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: قەبارەی بودجەی وەبەرهێنان لەبودجەی ساڵی داهاتوودا دەگاتە نزیكەی 8 ترلیۆن دینارو پرۆژەی بودجەش پرۆژەكانی شەمەندەفەری هەڵواسراو بەندەری فاو پرۆژەی تر لەخۆ دەگرێت.

هاوكات عادل ركابی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عیراقیش رایگەیاند: لەساڵی داهاتوودا 40%ی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەبڕدرێت، هەروەها 30%ی كۆی مووچەی پەرلەمانتارو وەزیرەكانیش دەبڕێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket