riklam

تەقەی سەری گوگ

بابەتی گۆڕاو 02:25 PM - 2020-12-21
.

.

تەقەی سەری گوگ
حەزرەتی گوگڵ، خوا سەد ئەوەندەی تر عیلمی بداتێ، ژیانی وا ئاسان کردووە، ئەڵێی بەغایە و جوابی شاندەکانی ھەرێم ئەداتەوە. زەلام بوایە ئەیانکرد بەپەرلەمانتار، بۆچی؟ چونکێکم ھیچ مەوزوعێکی لێ عاسی نابێ، ھەر لە ناوی گرانترین شوقەی لێکدراوەوە ھەتا پلەی گەرمای ئەو مقەڵییە سیحراوییەی کە نەئەھێڵێ شیش بسووتێ نە کەباب. ئەوەی کە عەرزم کردن نیوەی پڕی پەرداخەکەیە. قوڕبەسەرییە نەتەوەییەکە لەنیوە بەتاڵەکەیدایە، ئەو نیوەیەی کە لە عاستی بەعزە سوئالێکدا قرچە لە ژێر و تەقە لە سەری گوگڵ ھەڵئەسێنێ. فەرموون ئێوەو چەند نموونەیەک لەو پرسیارانەی کە پەیامنێرمان بە فیتی عیراقچییەک بۆی لوول کردووین:

1- کەفارەتی کفرێک لە کفرە سیاسییەکانی حکومەتی ھەرێم بە پێی مەزھەبی حەنەفی چەندە؟

2- چ نوسخەیەکی گرێبەستە پەنجا ساڵییەکەی ھەولێر -ئەنقەرە بە کرمانجیی ژورو تایپ کراوە؟

3-چۆنێتی دروستکردنی مەنجەڵێ کفتە بە دوو کیلۆ تەماتەو سێ سەلک پیاز و دەسکێ تەڕەتیزە.

4- پارەی بانقی کوردستان و بانقی یاریی بیست و یەک کامیان حەڵاڵترە؟

5- بەگرانبوونی دۆلار گوێی مەسئولەکان چەند دەرەجە گرانتر ئەبێ؟

6- بۆ پاراستنی سەقفی داواکارییەکانمان لە بەغدا چ ئایزۆگامێک زۆر باشە؟

7- لەبارودۆخە ناسک برژاوەکەی وڵاتدا شکاندنی کام قەڵەم زەرورترە: قەڵەمی ئەژنۆی خۆپیشاندەر، یاخود قەڵەمی ڕەخنە؟

8- ئایا ئەوانەی نەزانن خراونەتە سەر کار، یان ئەوانەی خراونەتە سەرکار نەزانن؟

9- لە کام زمانی دێرینی خۆرھەڵاتیدا مەحمودی بێ زەواد یەعنی سەرۆکی پەرلەمان؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket