پەیكەرێكی تەمەن سێ هەزار ساڵە لە سنووری دهۆك دۆزرایەوە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆك-یش رایدەگەیەنێت، نەخشەبەردێكی دەگمەنی شوێنەواریان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە و یەكێكە لە پارچە شوێنەوارییەكانی سەردەمی زەردەشتییەكان.
ئەمڕۆ دوو شەممە 21-12-2020 حەسەن ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك بە PUKmedia ی راگەیاند: نەخشەبەردێكی دەگمەنی شوێنەواری نەخشدار لە نزیك گوندی گەرماڤای قەزای سیمێل دۆزراوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زاین و یەكەمینجارە نەخشەبەردێكی لەمجۆرە دەدۆزرێتەوە.
وتیشی: ئەو شوێنەوارەی دۆزراوەتەوە پێدەچێت وێنەی رەبەنێك یان پادشایەك یان كاهینێكی زەردەشتی بێت، بەرزی نەخشەبەردەكە مەترێك و 9 سم و پانییەكەی 54 سم و تیرەكەشی 45 سانتیمەترە و تاوەكو ئێستا نەخشە بەردێكی لەم شێوەیە لە جیهاندا نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: پێشتر چەند شوێنەوارێكی دیكەی زەردەشتییەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزراونەتەوە كە پاشماوەی زەردەشتییەكان بوون و شێوازی دروستكردن و جلوبەرگی ئەم نەخشەبەردە جێگای سەرنجە.
دەشڵێت: مێژووی ئەو نەخشەبەردە بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر و دۆزینەوەی شوێنەواری دیكە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك لەگەڵ ژمارەیەك لە زانكۆكانی جیهان پەیوەندی هەیە.
PUKmedia ژینەر محەمەد
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران
سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت
وهرن تهگبیری ئهم بارودۆخه سیاسی و ئابوریه بكهن.....!
پهیڕهو كردنی سیاسهتی فرهچهشنی ئابوری..
حكومهت و سهروپێ!
ڕونكردنەوەیەك لە ووتەبێژی مەڵبەندی دووی كەركوكەوە.
چلەی ماتەمینی شەهید هەمزە شارستێنی بەڕێوەچوو
یەكێتی ڕێز لە نووسەرو ڕۆشنبیرانی هەولێر دەگرێت
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...