riklam

كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پور یادی شه‌وی چله‌ ناكاته‌وه‌

هەمەرەنگ 09:20 AM - 2020-12-20
.

.

به‌هۆی خراپی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناڕه‌زاییه‌كانی مووچه‌خۆران كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پورو فۆركلۆری كورد بڕیاریدا یادی شه‌وی چله‌ كه‌ به‌شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه‌ نه‌كاته‌وه‌.

 محه‌مه‌د مه‌ردان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پورو فۆركلۆری كورد به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌كاروچالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوور، یاد‌و زیندوكردنه‌وه‌ی بۆنه‌‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاوی زیندوكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو، دواتر به‌هاوكاری‌و هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم‌و چه‌ند كۆمه‌ڵه‌‌و رێكخراوێك جه‌ژنی شه‌وی (چله‌)شی هێنایه‌وه‌ سه‌ر شانۆی یادكردنه‌وه‌، كاری سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌بوو ناوی گۆڕاوی (چله‌) كه‌ له‌سه‌ده‌ی چواری پاش زایین كراوه‌ به‌ (یه‌ڵدا) بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی.  

 

وتیشی: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یادی شه‌وی چله‌دا به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌، مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران هاتنه‌ سه‌رشه‌قام‌و خۆپیشاندانیان ساز كرد‌و له‌ئاكامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا توندوتیژی تێكه‌وت، شه‌هید‌و برینداری لێكه‌وته‌وه‌‌و بارودۆخی سلێمانی تێكچوو.  ئێمه‌ش بۆ رێزگرتن له‌رۆحی ئه‌ندامه‌ كۆچكردووكانی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پور‌و بارودۆخی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێنی رژاوی شه‌هیدان‌و برینداره‌كانی خۆپیشانده‌ران، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی بڕیاریاندا ئه‌مساڵ یادی چله‌ نه‌كاته‌وه‌ ته‌نها ساڵنامه‌ی (شه‌وی چله‌) ده‌ربكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستخۆشی له‌(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری‌و هونه‌ر له‌سلێمانی) ده‌كه‌ین له‌رووی دڵسۆزییه‌وه‌ نه‌یانهێشت ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ به‌بێ‌ یادكردنه‌وه‌ تێپه‌ڕێت. 

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket